سەرۆک بافڵ: نیاز دەرگەڵەیی خەباتگێڕ و راستگۆ بوو
کوردستان 11:18 AM - 2023-08-19
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ شەھیدکردنی نیاز دەرگەڵەیی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندی لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە کەسوکار و خانەوادەکەی دەکات و دەڵێت: "شەهیدكردنی هەڤاڵ نیاز دەرگەڵەیی لە رووداوێكی گوماناویدا مایەی نیگەرانی ئێمەیە و هەموو لایەنە ئەمنییەكانیش راسپێردراون بەزووترین كات تاوانباران ئاشكرا بكەن و رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە".
دەقی پرسەنامەکە...
شەهیدکردنی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندی لە دڵەوە نیگەرانیكردین.
بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەی دەكەم كە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.
کاک نیاز لە بنەماڵەیەکی دیار و خەباتگێڕی دەڤەری باڵەکایەتی بوو، ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی بە ئەوپەڕی راستگۆییەوە رادەپەڕاند. شەهیدكردنیشی لە رووداوێكی گوماناویدا مایەی نیگەرانی ئێمەیە و هەموو لایەنە ئەمنییەكانیش راسپێردراون بەزووترین كات تاوانباران ئاشكرا بكەن و رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە
خوای گەورە هەڤاڵی كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

