سەرۆككۆمار جەخت لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و چین دەكاتەوە
عیراق 09:01 PM - 2023-08-20
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
سەرۆككۆمار و باڵیۆزی كۆماری گەلی چین لە عیراق
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق رۆژی 20-8-2023، پێشوازی لە تسۆی وی باڵیۆزی كۆماری گەلی چین لە عیراق كرد.
لەسەرەتای دیدارەكەدا سەرۆككۆمار سڵاو رێزی سەرۆك كۆماری چین شی چی بینگی پێگەشت و ئەویش سڵاوی خۆی لە رێگای باڵیۆزەوە ئاڕاستەی سەرۆككۆمار و سەركردایەتی چین كرد و هیوای بەردەوامی پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی چین خواست.
هەروەها پیرۆزبایی لە گەلی عیراق و چین كرد بەبۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان هەردوو وڵات و جەختیشی لە گرنگی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و چین كردەوە بەتایبەتی لەبوارەكانی ئابووری و بازرگانی و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری هاوبەش بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات.
هەر لە دیدارەكەدا، هانی رەخساندنی هەلی وەبەرهێنانیدا لە وڵات و پێویستی بەشداریكردنی كۆمپانیا چینیەكان بۆ كاركردن لە عیراق، هاوكات دووپاتی لەبەرزكردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزاریانە كردەوە كەگرنگن سەبارەت بە پڕۆگرام و سیاساتی حكومەت .
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی چین، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆككۆمار دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا: "كە چین بە پەرۆشە بۆ پەرەپێدان و بونیادنانی پەیوەندییە مێژوییەكانی لەگەڵ عیراق و ئەو ئەنجامە بەرهەمدارانەی كە بەدەست هاتوون لە عیراق لە رێگای هەزاران كرێكار و ئەندازیارەوە كە لەعیراق كار دەكەن ئەمە جگە لە كۆمپانیاكانی چینی كەكۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ ئەنجام دەدەن لەعیراق".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

