بۆچی یەكێتی لەكەركوكەوە بڕیاری كۆنگرەی دا؟؟
بیروڕا 11:11 PM - 2023-08-20
PUKMEDIA
مەھدی جەبار محەمەد
مەھدی جەبار محەمەد
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەكو هێزێك لە ژیانی سیاسی خۆیدا هەمیشە لەقورسترین بارودۆخەكاندا خاوەن كردار و قسەی خۆی بووە وچارەسەری جیاواز و تۆكمەی هەبووە و گوێی بە ئاڵنگارییەكان نەداوە و ویستی روبەروبوونەوە وبەرهەڵستی هەبووە.
لەرۆژی دامەزراندنییەوە سەرەڕای نەخوازراوی بارودۆخی ئیقلیمی و ناوخۆیی و ئاڵنگارییەكان توانی بۆ هەموو ناوچەكە بسەلمێنێت، كەهێزی بەرهەڵستكاری و روبەروبوونەوە و قەیرانەكانەوە هاتووەتە بوون، ئەمڕۆش سەرەرای مژارە سیاسییەكان و ئاڵنگاری و روداوە ئیقلیمی و ناوخۆییەكانی هەرێم و عیراق، یەكێتی لە قودسی كوردستانەوە بڕیاری بەستنی كۆنگرە دەدات، هەڵبەت بەتێڕوانینی من، گەلێك فاكتەر وا دەكەن ئەم هێزە لەم كاتەو لەو تەوقیتەدا و لەكەركوكەوە بڕیاری بەستنی كۆنگرە بدات .
یەكەم: خودی ئەنجامدانی لەكۆنگرەی یەكێتی هەم روداوێكی سیاسی و هەم دۆخێك دەخوڵقێنێت كە زۆرینەی هێزە سیاسییەكانی عیراق لەو رۆژەدا لەسلێمانی كۆدەكاتەوە.
دووەم: ئەوە دەسەلمێنێت كە یەكێتی هێزێكی سیاسییە و بڕوای بە نوێبوونەوە و خۆنوێكردنەوە ھەیەو یەكێتی یەكدەست و یەكهێزە.
سێییەم: كە لەكەركوكەوە بڕیاری كۆنگرە دەدات، دەیەوێت ئەوە بڵێت كە یەكێتی هێزێكە لەناو خودی ئاڵنگارییەكان لەدایكبووە، ئامادەیە بۆ رووبەڕوبوونەوەی سەرجەم بارودۆخەكان كە كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان پێیدا تێپەڕ دەبن.
چوارەم: كەركوك بۆ یەكێتییەكان وسەرۆك بافڵ هەم قودسە و هەم قەڵای سەوزە و هەم شادەماری هێزێكی وەك یەكێتییە كە زۆرترین قوربانی لە پێناویدا داوە.
پێنجەم: كەركوك لەبەردەم هەڵبژاردنێكی سەخت و قورس و مێژوییدایە و یەكێتیش ئامادەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكانی هەڵبژادن و كوردبوونی ئەوشارە بەدەنگی ئەندامەكانی، جارێكی تر دووپاتی دەكاتەو هەروەك چۆن مام لە رۆژی مورافەعەی حەقدا ئەوەی بۆ هەموو دنیا سەلماند .
شەشەم: یەكێتی هێزێكی سیاسییە و بڕوای بەكایەكانی دیموكراسییەت هەیە و ئامادەیە بۆ خەباتی هەڵبژاردن و هەڵبژاردن لەكەركوك.
ماوەتەوە ئەوە بڵێین یەكێتی حزبی ئاڵنگارییەكانە و ئاڵنگارییەكان چەندە سەخت بن وچەندە بەهێز بن یەكێتی هەر براوەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

