راپرسی ساختەو ئەنجامی كۆمیدی
بیروڕا 11:18 PM - 2023-08-20
PUKMEDIA
عەبدوڵڵا سەكری
عەبدوڵڵا سەكری
راپرسی ساختەو ئەنجامی كۆمیدی، بەشێكن لە ئاماژەكانی فۆبیای هەڵبژاردن .
چەند رۆژێكە هەندێك دەزگای راگەیاندن كە زمانحاڵی پارتین، دەستیانداوەتە راپرسی ساختەو خستنەڕووی كۆمەڵێك ئەنجامی پێكەنیناوی، كە پێدەچێت لەناو بارەگاكانیان ئەم راپرسیانەیان كردبێت، چونكە ئەم جۆرە ئەنجامە لە راپرسیدا لەبەرژەوەندیی حزبەكەیان، تەنھا لەناو بارەگاكانیان بەدەستدێت.
بە درێژایی مێژووی سیستمی نوێی دیموكراسی لەسەدەی هەژدەهەمەوە تاوەكو ئەمڕۆ، بەتایبەت ئەو شوێنانەی كە دیموكراسی لیبراڵی خاوەن مافی دەنگدانی گشتگیر تیایدا زاڵە، هەندێ پارتی سیاسی داخراو و كۆنزەرڤاتیڤ كە مەلەفێكی گەورەیان لە پێشێلی ئازادی رادەربڕین و چاوسوركردنەوە و ترساندن و چەپاندن هەیەو خاوەن باكگراوندێكی پڕ لە شكستی ئیداری و تاكڕەوی لەبڕیاردان و پێشێلی ماف و كۆتكردنی ئەركە سیاسییەكانن، توشی شڵەژاوی سیاسی دەبن و راپرسی پێكەنیناوی و داتای ساختە دەخەنەڕوو .
ئەم جۆرە حزبانە، بۆ درێژەدان بە واقعی نامەعقول و سیاسەتی نالۆجیكی خۆیان، بەردەوام ئیش لەسەر ساویلكەیی و گەوجاندن و هۆشیاری سادەی جەماوەر دەكەن لەسنوور و ناوچە لۆكاڵییەكانی خۆیان تا بۆیان بكرێت، دەست دەبەن بۆ چەپاندن و بەرتەسك كردنەوەی ئازادییەكانی تاك و هێشتنەوەی خەڵك لە پانتایی غیابی هۆشیاریدا، ئەم جۆرە پارتانە رێگە نادەن ئاستی هۆشیاری خەڵكی گەشە بكات و سیاسەت و ئایدیای چەقبەستوو كۆنزەرڤاتیڤانەی ئەوان تێپەڕێنێت، لەبەر ئەوە بەبڵاو كردنەوەی زانیاری ناڕاست و چەواشەكردن كار لەسەر نائومێدكردن و تێكدانی سایكۆلۆژییەتی خەڵك دەكەن.
ئەم فۆڕمە لەگاڵتەجاڕیی سیاسی، رێگە خۆشكەرە بۆ ئەوەی ئەو جۆرە پارتانە لە رێگەی ئەو جومگە هەستیارانەی كە پەیوەندیدارن بەژیانی هاووڵاتیانەوە، هەیمەنەی سیاسی خۆیان بەسەر خەڵكدا بسەپێنن و لەڕێگەی ملكەچپێكردنەوە لەبەرژەوەندیی خۆیان ئاڕاستەی بكەن.
ئەزموونی رابردووی پڕ لە شكست و شەرمەزاریی بەهۆی سیاسەتی ناكامڵ و هەرزەییەوە، یەكێكە لەو هۆكارانەی ئەو جۆرە پارتانە لە سەروبەندیی هەڵبژاردندا توشی فۆبیای هەڵبژاردن ببن و دەست ببەن بۆ جۆرەها پڕوپاگەندە و سەرەنجامیش دەگەڕێنەوە ناو چوارچێوەی ئەو كولتورە سیاسییە نادیموكراسییەی كە لەمپەڕێكی مەترسیدارە لەبەردەم هەڵبژاردنێكی ئازادو دیموكراسیدا .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

