یەكێتی پێش خۆی كەركوكی هەڵبژارد
بیروڕا 12:12 PM - 2023-08-21
PUKMEDIA
بيروڕا
هەڤاڵ حەمەعەزیز
راستەڕێی خەبات پێویستی بە پەلەپڕوزێ و هەڵای میدیایی نییە تاكو خەڵك چەواشە بكات بەڵكو بە پشوودرێژی و بڕیاری ژیرانە دەستەبەر دەبێت، یەكێتی چونكە لەسەر ئەو راستەڕێیەدایە، هەموو جووڵە سیاسییەكانی ئاماژەن بۆ لەئەستۆگرتنی لێپرسراوێتی بەرامبەر بە كورد و كوردستان، لە چوارچێوەی ئەو لێپرسراوێتییەدا، یەكێتی قۆناغێكی سیاسی پڕ لە هەوراز و نشێوی تێپەڕاند، وا لە یەك كاتدا، خۆی بۆ قۆناغێكی هەستیار ئامادە دەكات. ئەوانیش قۆناغی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكان و قۆناغی كۆنگرەی پێنجە.
لە قۆناغی رابردوودا یەكێتی لێپرسراوانە و نەسرەوتانە، كاریگەریی سیاسەتە لارەكانی ئەوانی تری راستكردەوە، بەو جۆرەیش كۆتایی بە دۆخی ئیستیفزاز و كامەكزێ هێنا. هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ناوچەدابڕێنراوەكانی لە كاریگەریی سیاسەتی ئیستیفزازی كەسانی تر پاراست. هیچ نەبێ كۆتایی بەو قۆناغە هێنا و كوردستانیانی بردە قۆناغێكی نوێیەوە. هەروەها هەمووانی تێگەیاند نە سیاسەت بە ئیستیفزاز دەكرێت و نە وڵات بە قەیران بەڕێوەدەچێت، كۆن نەبووە تاكو لەبیرمان بچێت. بە هۆی سیاسەتی ئیستیفزازەوە كەم نەبوون ئەوانەی هەڕەشەیان لە كورد و كوردستانیان دەكرد بەڵام یەكێتی هەموویانی هێنایە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان. هەروەها لەباتی هەڕەشە و هەڵاهەڵای میدیایی، یەكێتی داوای لێكتێگەیشتنی كرد و بەرهەمەكەشیمان دیت. كەچی هێشتا یەكێتی بە سیاسەتی پشوودرێژانەی خۆی و لەسەر شێوەی راستەڕێی خەبات، هەوڵدەدات سەركێشییە نالۆجیكییەكەی بەگلەرانی قەیران هێوەر بكاتەوە و جارێكی دی رێگە راستەكەی تێكوشان و خەباتیان نیشان بداتەوە. هەر بۆ ئەوەش بوو داوایكرد هەموو پارتە كوردییەكان بە یەك لیست لە كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن، چونكە یەكێتی پێی وایە كوردستان كاڵا نییە تاكو هەندێك لایەن بیفرۆشن و چارەنووسمان هێندە هەرزان نییە تاكو بەگەكانی قەیران قوماری لەسەر بكەن.
ئێستا یەكێتی لە كەركوكەوە تیهەڵدەچێتەوە و گیانی یەكێتێبوون و كوردبوون جۆش دەداتەوە، بەو جۆشدانەوەیەش كاتێتی ئیستیحقاقی قۆناغی رابردوو بۆ كورد و كەركوك ئینجا بۆ مێژوو وەربگرێتەوە بۆ ئەوەی جارێكی تریش بیسەلمێنێت یەكێتی لەسەر راستەڕێی خەباتی نەسرەوتانەیە، لە كۆنگرەدا یەكێتی وەك زێڕ جۆشدەدرێتەوە تاكو ببێتە سوپەر و قەڵغانی كەركوك، بۆ ئەوەی بەگلەرانی قەیران، بە قەیرانە یەك لە دوای یەكەكانیان یاری بە چارەنووسی كورد و كەركوكەوە نەكەن. هەروەها یەكێتی جۆشدەدرێتەوە بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتووی خەباتدا، دیموكراسی و كوردایەتی بكاتە مەرجی جموجۆڵی سیاسی.
یەكێتی لە كەركوكەوە بڕیاری كۆنگرەی دا و هەر لە كەركوكیشەوە دەستەبەركردنی ماف و شایستە نەتەوەییەكانمان جۆشدەداتەوە. هەر بۆیە لە كەركوكیشەوە كۆتایی بە پلان و پرۆژەی قەیران داڕێژەران و تاكڕەوەكان دەهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

