کۆنگرەی جۆشدانەوەی یەکێتییبوون
بیروڕا 09:10 PM - 2023-08-21
ئەرشیف
ئەرسەلان مەحمود
ئەرسەلان مەحمود
یەکێک لەوێستگە گرنگەکان لەژیانی حزبیدا (حزبە دیموکراسیخوازو ئازادیخوازەکان) کۆنگرەیە، بڕیارەکەی (ی.ن.ک) سەبارەت بەئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی خۆی لەنزیک بەکات و سات و وادەی خۆیدا، زادەی ئەم تێگەیەو جێبەجێکردنی بڕیارو ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی چوارەو پێداگریشە لەسەر بنەماو پرەنسیپە دیموکراسییەکان، لەگەڵیدا هەنگاوێکی نوێ و ناوازەو بیانوو بڕیشە نەک هەر لەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆیدا، بگرە لەژیانی حزبە هاونیشتمانی و ناوچەییەکەیشدا.
مەسەلەی دۆخەکە هەستیارەو زەمان و زەمینەکە گونجاو نیە، لەیەکێتییدا بوون بەڕابردوو، حزبی ڕاستەقینەو زیندوش ئەو حزب و دامەزراوە سیاسییە بەبڕشتەیە لەهەردۆخ و زەمان و زەمینەیەکدا توانای بڕیاردان و هەڵکردنی هەیە، یەکێتی ئەو ڕاستییەی سەلماندەوە، حزبی دلێرو بوێری قۆناغ و سەردەمی خۆیەتی و هیچ هێزو دۆخێک نیە بتوانێ گەمارۆی بدات و بیوەستێنێت، بڕیارەکە دروست گوزارشتکردنە لەو ڕاستی و زیندوێتی و ئیرادەو هێزە تازەیەی هەیەتی و سەفینی ئەو هێزمەندییەشی پشتبەستوو بەئایدیاکانی فەخامەتی سەرۆک (مام جەلال) لەیەک تیمی و یەکڕیزییە ئۆرگانی و مرۆییە مەزنەکەییەوە سەرچاوەی گرتووە.
کاری کۆنگرە لەژیانی حزبیدا، خوڵقاندنی پەرجۆ یا دروستکردن و دۆزینەوەی کەوکەبێک نیە، پردی پەڕینەوەی حزبە لەقۆناغێک بۆ قۆناغێکی ترو دیاریکردنی هێڵی نوێیە، دیزاینکردنەوەی فۆرم و نوێکردنەوەی سەرکردایەتی و ئۆرگانی و جۆشدانەوەی ڕیزەکانێتی لەڕێگەی هەڵێنجانی دیدگەی نوێ و هاوچەرخەوە، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی وەک لەڕاگەیەندراوی دوا کۆبونەوەی مەکتەب سیاسییەکەیدا هاتووە، کۆنگرەی جۆشدانەوەی گیانی یەکێتییبوونەو خۆی لەدیزاینکردنەوەو داڕشتنەوەی وڵامدانەوەو وڵامدەرەوەی ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەکانی قۆناغەکەدا دەبینێتەوەو کۆنگرەی ڕەوێنەرەوەی نائومێدییە جڤاکییەکان و ڕواندنەوەندی ئومێدە سەوزەکانی شەهیدان و کۆمەڵانی خەڵک دەبێت.
یەکێتیی ئەمڕۆ، بەسەرکردایەتی سەرۆک (بافڵ جەلال تاڵەبانی)، یەکبوونە لەوتارو ئەداو بڕیاردا، یەکێتیبوونی سەرمایە ماددی و مەعنەوی و مرۆییەکەیەتی لەیەکێتییدا، دەنگێکە دلێر لەگۆڕەپانی سیاسی و دیبلۆماسییەتی ڕوون و ڕاشکاوانەی نیشمانیی دا، یەکێتی ئەمڕۆ هێزێکە تەواو واقیع بین و بگۆڕ، مشتێکە پۆڵاین لەبەرامبەر دژو دوژمنانی کوردستان و نەیاردا، ئەوەی مابێت لەپاشماوەی بێمانایی، لەکۆنگرەی پێنجدا بەبێ ئاوڕدانەوەو گەڕانەوە بەرەو دواوە، بەمانای دەکاتەوە لەخۆی و بەدەرەوەی خۆیداو منەمنکاری لەگۆڕدەنێ و یەکێتییبوون لەهزرو ئەندێشەدا دەکات بە جێگرەوەو سیاسەتی ڕۆژو ستراتیژی خۆی ڕوون و ڕوانتر لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک دادەڕێژێتەوە.
ئەوەی نەیتوانی لەواقیع تێبگاو ڕاستی ببیستێ، ناتوانێ بەرگەی تێکشکانی وەهەمەکانیشی بگرێت!
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

