بەرەو کۆنگرە بەرەو مۆدێرنیزەکردنی ژیانی حزبایەتی
کوردستان 11:27 AM - 2023-08-22
PUKMEDIA
سەروتاری کوردستانی نوێ
سەروتاری کوردستانی نوێ
پابەندبوون بە نەخشەڕێگەی حزبی کە پەیڕەی ناوخۆیە و خشتەی زەمەنی بەستنی کۆنگرە، یەکێک لەو خاڵە بنەڕەتیانەیە کە لەلایەک گیانی حزبایەتی جۆش دەدات و لەلایەکی دیکەشەوە راستگۆیی و پابەندبوون بە شەرعییەتی کۆنگرە و بەڵێنی هەڤاڵانە پتەوتر دەکات.
دواکەوتنی وادەی کۆنگرەکانی دووەم و سێیەم و چوارەم سەرەڕای رەچاوکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لەسەر ئاستی گرفتی ناو هەناوی کاری رێکخراوەیی ناوخۆی یەکێتی و گرفتەکانی کوردستان، عیراق، ناوچەکە و جیهان کە هەریەکەیان فاکتەر و هۆکار بوون بۆ نەبەستنی کۆنگرەکان لە وادەی خۆیان بەوجۆرەی لە پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی ئەو کۆنگرانەدا هاتووە، بەڵام هەر بوونەتە مایەی ساردبوونەوەی جۆش و خرۆشی حزبایەتی و گەرموگوڕیی چالاکیی رێکخراوەیی.
بڕیاردانی مەکتەبی سیاسی لە دوا کۆبوونەوەی خۆی لە شاری کەرکوکی قودسی کوردستان لە وادەی (پێنجەمین کۆنگرەی ی.ن.ک)، چەند ئاماژەیەکی گرنگی تێدایە کە بۆ هەڤاڵانی یەکێتی مایەی خۆشحاڵی و هەڵوێستەکردنە چونکە:
*هێنانەدیی خواست و ویستی هەڤاڵ مام جەلال و دەستەی دامەزرێنەری یەکێتییە کە هەمیشە جەختیان لەوە دەکردەوە کۆنگرە لە کاتی خۆیدا ببەسترێت و ژیانی حزبایەتی نوێ بکرێتەوە.
*بڕیارەکە دوا قۆناغی یەک بڕیاریی ژیانی حزبایەتیی نۆرماڵ کردەوە، بەوپێیەی کۆنگرە نەک لە وادەی خۆی لانادات، بەڵکو بە دوو مانگ بەرلە وادەی خۆی دەبەسترێت.
*یەکێتی لە سایەی ئەو یەکڕیزی و یەک بڕیارییەدا نەک وەک جاران سڵ لە کۆنگرە ناکاتەوە، بەڵکو وەکو هەموو حزبێکی مۆدێرن دەزانێت دوو هەڵبژاردنی لەپێشە، بۆیە هەڵبژاردن ناکاتە پاساوی دواخستن، بەڵکو کۆنگرە دەخاتە پێش هەڵبژاردن تا بە بڕیاری نوێ و سەرکردایەتییەکی نوێ و دیدگایەکی نوێوە بچێتە گەمەی هەڵبژاردنەوە.
*بەستنی کۆنگرە لەدوای راستکردنەوەی رێڕەو، نیشانەی نۆرماڵکردنەوەی نەریتی حزبایەتی و دەمەزەردکردنەوەی دیموکراسیی حزبییە و ئەمەش پەیامێکە یەکێتی دەیدات بە گوێی هەمواندا کە دەبێت وابکەین کۆنگرە ببێتە سیستمێکی نوێ و بابەتێکی نۆرماڵ، نەک وەک بابەتێک کە هەمیشە مایەی سڵلێکردنەوەو دوو دڵی بێت.
*یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک چۆن لە زۆربەی کایەکانی ژیانی حزبی و میدیایی و ئیداریدا دەستپێشخەر و داهێنەری مۆدێلی نوێ بووە، بەم هەنگاوە دەبێتە مۆدێلێکی باڵا لە کوردستان بەتایبەتی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بەگشتی.
*ئەم جۆش و خرۆشە حزبییە سەرەڕای ئەوەی هەموان هاندەدات بۆ ئامادەکاریی و بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق و پەرلەمانی کوردستاندا، گوڕێکی نوێی حزبییانەش دەبێت بە یەکڕیزیی زیاتر و سەرکردایەتییەکی نوێترەوە.
ئەم یەکێتییە یەک دەست و یەک بڕیارە لەکاتێکدا ئەو بڕیارە دەدات، کە غەیرە یەکێتییەکان بەرلە یەکێتییەکان شایەتیی ئەوەی بۆ دەدەن کە راستگۆ و سەرڕاست بووە لەگەڵ بەڵێنەکانیدا، نموونەی زیندووی ئەو راستگۆیی و پابەندییە و کردنی گوفتارەکان بە کردار، لە بەڵێنەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە دەردەکەوێت سەبارەت بە جێبەجێکردنی زۆرینەی هەرەزۆری داواکاریی و خواستەکانی خوێندکارانی ناڕازی و بەدەنگەوەچوونی ناڕەزاییە مەدەنییەکانی پێنجوێن، دەربەندیخان و کفری و چارەسەرکردنی بەشی زۆری گرفتەکانیان و کارکردن بە راسپاردەکانی دیداری یەکێتی کە ساڵی پار بە بەشداریی زۆرینەی هەڤاڵان گەڵاڵە کران و بەرزکرانەوە.
*هەڵوێست و پێداگرییەکانی سەرکردایەتیی یەکێتی و کادرە حکومی و پەرلەمانییەکانی لە کوردستان و بەغداش بۆ داکۆکی لەسەر خواستە رەواکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و سازشنەکردن لەسەر پڕەنسیپە ئاکارییەکان، ئەمانە هەموو پێکەوە مژدەی بەستنی کۆنگرەیەکی چۆنایەتین بۆ هەڤاڵانی ئۆرگانە جیاجیاکانی ی.ن.ک و گێڕانەوەی متمانە بەو رێبازە پیرۆزەی کە سەرۆک مام جەلال بناغەکەی داڕشتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

