سەرۆک کۆمار پێشوازی لە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات
عیراق 04:48 PM - 2023-08-22
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
سەرۆک کۆمار و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە
22-8-2023، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە لیوا بەختیار محەمەد صدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و وەفدی یاوەری کرد.
لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان و
تەواوی شارەکانی عیراق کرا، هەروەها جەختیانکردەوە لە سەر بەردەوامییدان بە مەشق و
ئامادەکاری بۆ پەرەپێدانی توانا جەنگیەکانی هێزی پێشمەرگە و تەواوی هێزە
ئەمنییەکان.
سەرۆک کۆمار دوپاتیکردەوە لە گرنگی هەماهەنگی و کاری هاوبەش
بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بە شێوەیەک کە سەروەری عێراق بپارێزێت و ببێتە
بەدیهێنەری خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن لە بوارەکانی دیکەدا بۆ هاونیشتمانیان.
لای خۆیانەوە وەفدەکە باسیان لە پلانەکانی مەشق و راهێنانەکان
کرد، هەروەها خۆشحاڵی خۆیان بە دیداری سەرۆک کۆمار دەربڕی و جەختیانکردەوە لە
گرنگی رێنماییە بەنرخەکانی بەڕێزیان لە پاراستنی دەستکەوتە ئەمنییەکان و هێنانەدی
سەقامگیری لە وڵاتدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

