مەكتەبی راگەیاندن یەكەمین پڕۆژەی كتێبی دەنگی بڵاودەكاتەوە
ی ن ک 04:20 PM - 2023-08-23
PUKMEDIA
كتێبی پانۆرامای راپەڕین 1991 و بارەگای مەكتەبی راگەیاندن
مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، یەكەمین پڕۆژەی كتێبی دەنگی لەژێر ناوی (پڕۆژەی كتێبی دەنگی) بەشێوەی زنجیرە لە سۆشیاڵ میدیا و چەناڵی یوتیوبی (كتێبی دەنگی) بڵاودەكاتەوە.
ئەمیر عومەر خوێنەری (پڕۆژەی كتێبی دەنگی) لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "(پڕۆژەی كتێبی دەنگی)، پڕۆژەیەكی مەكتەبی راگەیاندنە و هەموو ئەو كتێبانەی تێدا دەخوێندرێتەوە كە بایەخێكی گرنگیان هەیە و وەك دەستپێكیش كتێبی پانۆرامای راپەڕین 1991، دەخوێنینەوە".
"وەك ئاشكرایە دنیای سۆشیاڵمیدیا تەنگی بە خوێندنەوە هەڵچنیوە، بۆیە بەپێویستمان زانی ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ بكەین و بەشێوەی زنجیرە لە سۆشیاڵمیدیا و چەناڵێكی یوتیوب بەناوی (كتێبی دەنگی) كە هاوبەشە لەگەڵ PUKMEDIA بڵاویبكەینەوە" ئەمیر عومەر وادەڵێت.
راشیگەیاند: "جۆری كتێبەكان دیاریكراو نین، بەڵكو بەپێی گرنگیان هەڵدەبژێردرێن و بەم نزیكانەش دەست بە بڵاوكردنەوەی یەكەم كتێبی دەنگیمان دەكەین".
كتێبی پانۆرامای راپەڕین 1991 نوسینەوەیەكی راستگۆیانەی رووداوێكی گەورەو گرنگی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە كەتێدا پاڵەوانی راستەقینە و درۆینە، هێزی كار و هێزی بار لێك جودا دەكاتەوە، كتێبەكە بەرهەمی مەكتەبی گەشەپێدانی بیر و هۆشیارییە و فەرید ئەسەسەرد ئامادەی كردووە.
پانۆرامای راپەڕین 1991 پەلاماردان و داگیركردنی كوەیت لەلایەن عیراق و هەڵوێستی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەو بەرە بەرفراوانەی لەدژی وەستانەوە بە سەرەتای قۆناغێكی نوێ بەرەو راپەرینی بەهاری 1991 ی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەڕێبەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەقەڵەم دەدات.
باس لەوەشدەكات دوو دڵی لایەنەكانی نێوبەرەی كوردستانی بۆ راپەڕین یەكێتی سارد ناكاتەوە و بە ئەزموونی سەرۆك مام جەلال و خوێندنەوە بۆ دۆخەكە نەخشەی راپەرین دادەڕێژرێ و بە پێی پلانێكی پەسندكراوی كۆمیتەی سەركردایەتی، كوردستان بەسەر پێنج زۆن دابەش دەكات و بۆ هەر زۆنێكیش فەرماندەیەك دیاری دەكات.
هەربۆیە لەبەر گرنگی كتێبەكە بەشی "كتێبی دەنگی" مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پانۆرامای راپەرین 1991 بە دەنگی ئەمیر عومەر دەكاتە كتێبێكی دەنگی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

