قوباد تاڵەبانی: یەكڕیزی ناوماڵی كورد پێگەی هەرێم لە بەغدا بەهێزتر دەكات
کوردستان 05:22 PM - 2023-08-23
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و تۆم توگێندهات
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم پێشوازی لە تۆم توگێندهات، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری ئاسایش كرد و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا كۆمەڵێك بابەتی جێگەی بایەخی هەردوولا تاوتوێ كران.
لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 23-8-2023، لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەكە لە دابان شەدەڵە جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم و رۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتی بەریتانیا ئامادەی بوون، بە گرنگییەوە باس لە پێویستیی پاراستنی یەكڕیزی ناوماڵی كورد كرا.
هەردوولا هاوڕابوون پاراستنی یەكڕێزی ناوماڵی كورد لەلایەكەوە كاریگەری هەیە لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سیاسی هەرێم و عیراق و تەنانەت ناوچەكەش، بەوپێیەی هێشتا مەترسی تیرۆر و گروپە تیرۆریستییەكان لە ئارادایە، لەلایەكی دیكەشەوە كاریگەری هەیە لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بە پاراستنی یەكڕیزی ناوماڵی كورد باشتر دەتوانرێت كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بكرێن و پێگەی كورد لە بەغدا بەهێزتر دەكات.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی كێشەكانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی چاكسازییەكانی ناو وەزارەت كرا. لەمبارەیەوە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری ئاسایش جەختی لەسەر گرنگی چارەسەر كردنی كێشەكانی ناو وەزارەت كرد، چونكە بەردەوامی كێشەكان كاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری هەرێم و عیراق دادەنێت.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەشدا تاوتوێی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی و تاوانی رێكخراو و لەناویشیاندا ماددەی هۆشبەر كرا، وەفدەكەی بەریتانیا داوایكرد حكومەتی هەرێم زیاتر هاوكاربێت بۆ بنەبڕكردنی تاوانی رێكخراو و بەرەنگاربوونەوەی باندەكانی ماددەی هۆشبەر و نەهێشتنی كۆچی نایاسایی.
هەر سەبارەت بە پرسی كۆچی نایاسایی، جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: "ئەم بابەتە پێویستی بە هەماهەنگی و پێكەوەكاركردنی زیاتر هەیە"، وتیشی: "یەكێك لە چارەسەرەكان بۆ كەمكردنەوەی كۆچی نایاسایی ئەوەیە كە بەریتانیا و وڵاتانی رۆژئاوا زیاتر هانی كۆمپانیا و وەبەرهێنەرەكانیان بدەن بێنە هەرێمی كوردستان و هەروەها زیاتر هاوكار و بەشداربن لە گەشەپێدانی ئابوری هەرێم".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

