قوباد تاڵەبانی و مارك سترۆ: ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێم پاشەكشە نەكات
کوردستان 05:59 PM - 2023-08-23
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و مارك سترۆ
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران پێشوازی لە مارك سترۆ كونسوڵی گشتی نوێی ئەمریكا لە هەرێم كرد و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند بابەتی جێگەی بایەخی هەردوولا تاوتوێ كران.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 23-8-2023، لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دابان شەدەڵە جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی دەستبەكاربوونییەوە وەك كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەرێم، پیرۆزبایی لە مارك سترۆ كرد و هیوای خواست لە ماوەی ئەركەكەیدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئەمریكا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا باسی دۆخی ئازادی رادەربڕین و بواری رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان و عیراق كرا و هەردوولا هاوڕابوون كە نەك هەر نابێت هەرێم لەرووی ئازادی رادەربڕین و بواری رۆژنامەگەرییەوە پاشەكشە بكات، بەڵكو دەبێت پەیوەندییەكی تەندروست و پیشەییانەتر لەنێوان دەسەڵاتی سیاسی و میدیادا هەبێت و پەرەی پێبدرێت.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی دۆخی چالاكوانان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كرا، لەمبارەیەشەوە جەختكرایەوە لەسەر پێویستی هاوكاریكردنی زیاتری رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە هەموو شار و شارۆچكەكانی هەرێم.
لە تەوەرێكی دیكەدا گفتوگۆ لەسەر چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كرا و لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی چاكسازی و دوورخستنەوەی وەزارەتەكە لە ناكۆكی و ململانێ سیاسییەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

