هێزی پێشمەرگە و قەوارەی هەرێم
بیروڕا 05:19 PM - 2023-08-24
PUKMEDIA
بیروڕا
بورهان ڕەمەزان
قەوارەی هەرێمی کوردستان وابەستەیە بە پاڵپشتیەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، چەند جارێکه ئەمریکا و هاوپەیمانان هۆشداری دەدەن لەوەی هێزی پێشمەرگە بکرێتە هێزێکی رێکخراو لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت بە هێزێکی نیشتمانی، ئەگەر هێزی پێشمەرگە یەک نەخرایەوە ئەوە ئەمریکا و هاوپەیمانان هەموو هاوکارییەک ڕادەگرن، واتا هێزی پێشمەرگە بێ پشتیوانی دەمێنێتەوە لە ڕوی دارایی و چەک و شمەكەوە، لێرەدا پرسیارێك دێتە ئاراوە:
بۆچی هێزی پێشمەرگە یەک ناخرێتەوە؟ کام حیزب لە یەکێتی و پارتی هۆکاری یەک نەخستنەوەی هێزی پێشمەرگەن؟
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەدیاریکراوی سەرۆک بافڵ بە بەرپرسانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی وتوە یەکێتی لەگەڵ یەک خستنەوەی هێزی پێشمەرگەدایەو دوور لە هەموو دەستێوەردانێکی شەخسی، هێزی پێشمەرگە بکرێتە هێزێکی نیشتمانی ڕێکخراو لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دەستی حیزب بوونی نەمێنێت، لەناو هێزی پێشمەرگەدا هێزی پێشمەرگە تەنها و تەنها بۆ پرسە نیشتمانیەکان بەکاربهێنرێت، بەڵام بەداخەوە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەک خستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا نیەو نایەوێت هێزی پێشمەرگە لە دەست خۆی بکاتەوە، دەزانێت ئەگەر هێزی پێشمەرگەی بە دەستەوە نەمێنێت ئەوە حاڵی باش نابێت نە لەدەنگدان و نە لەسەرکوت کردنی هەموو ئەو ناڕەزایەتیانەی بەرامبەری دەکرێت، چونکە پارتی ڕاهاتووە لەوەی بە زەبری هێز دەنگی ئازاد کپ بکات و یان هێزی پێشمەرگە دژی هەموو گرد بونەوەیەکی مەدەنی بجوڵێنێت و خۆپیشاندانیان پێبكات، ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی خزمەتکردن بە حیزب، پارتی لە کاتی هەڵبژاردندا کاندید بۆ هێزەکان دیاری دەکات واتە پابەندیان دەکات بەوەی هەرچی پارتی دەیەوێت ئەوە جێبەجێ بكەن.
لێرەدا پارتی دوو بژاردەی لە بەردەمدایە:
-ڕادەستکردنی هێزی پێشمەرگە و مانەوەی قەوارەی هەرێم.
- ئەگەر هێزی پێشمەرگە ڕادەست نەکات ئەمریکا و هاوپەیمانان هەموو هاوکارییەک ڕادەگرن لە کۆتاییشدا لێكەوتەكانی ئەوەندە خراپ دەبن رەنگە شتێک نەمێنێت بەناوی قەوارەی هەرێ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

