مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی لە هەولێر كۆدەبنەوە
کوردستان 10:13 AM - 2023-08-27
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بڕیارە ئەمڕۆ 27-8-2023، بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە هەولێر كۆببنەوە.
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKMEDIA ی رایگەیاند: "لەكۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیدا گفتوگۆ لەسەر ئەو میكانیزم و رێكارانە دەكرێت كە كۆمسیۆنی باڵای پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی دەیانخاتەڕوو".
"بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە لە ھەولێر، ئەوە دەگەیەنێت كە ھەولێر بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گرنگە و لەروی سیاسی و دیپلۆماسییەوە بایەختی تایبەتی ھەیە" ستران عەبدوڵڵا وادەڵێت.
هەر لەوبارەیەوە ئەحمەد زرار ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "پاش كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەر لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و میكانیزمی ئەنجامدانی كۆنگرە بۆ ئەندامانی سەركردایەتی روون دەكرێتەوە".
"جگە لە پرسە ناوخۆییەكانی یەكێتی و هەرێمی كوردستان، چۆنییەتی بەشداریكردنی ئەندامانی كۆنگرە و رێكارەكانی بەڕێوەچوونی كۆنگرە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە دەبن" ئەحمەد زرار وادەڵێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە لە كۆبوونەوەی رۆژی 20-8-2023 ی مەكتەبی سیاسی لە كەركوك، بڕیاردرا رۆژی 27-9 ی ئەمساڵ پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی ببەسترێت، هەروەها مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیاریدا لەمەودوا كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی لە یەك شوێن ئەنجامنەدرێن و كۆبوونەوەی داهاتووی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی لە هەولێر بن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

