دیدارێکی مێژوویی سەرۆک مام جەلال بڵاودەکرێتەوە
هەواڵ 05:03 PM - 2023-08-27
PUKMEDIA
کتێبی جەلال تاڵەبانی و هەڵدانەوەی چەند لاپەڕەیەکی مێژوو
دیدارێکی دەگمەن و مێژوویی سەرۆک مام جەلال کە رۆژنامەنووسی بەناوبانگ غەسان شربل لەگەڵی ئەنجامداوە بەزمانی کوردی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە، کە تێیدا راستی رووداوە مێژووییەکانی راپەڕین و شەڕی ناوخۆ و خیانەتی ٣١ی ئاب و پێشتریش مفاوەزاتی نێوان کوردو حکومەتی عیراق لە هەشتاکانی سەدەی پێشوو، کارەساتی هەکاری، کودەتا سەربازییەکانی عیراق، پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردەو سیاسەتمەدارانی دنیا و چەندین پرسی تری سیاسی و مێژوویی لەخۆ دەگرێت.
لە درێژەی زنجیرە چاپکراوەکانی ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لە نوێترین چاپکراویدا کتێبی (جەلال تاڵەبانی و هەڵدانەوەی چەند لاپەڕەیەکی مێژوو) کە دیدارێکی مێژووییە لەلایەن رۆژنامەنووس غەسان شربل ئەنجامدراوە، لەسەر ئەرکی دەرباز کۆسرەت رەسول چاپکراوە.
لەم دیدارەیدا
مام زۆر بەوردی باس لە رووداوە مێژووییەکان دەکات و پەردە لەسەر زۆر نهێنی هەڵدەماڵێ
کە بۆ یەکەمجارە بە زمانی کوردی بڵاودەکرێنەوە.
دیدارەکە
لەلایەن شاناز هیرانی-یەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و پێشەکی و بەدواداچوون
و پەراوێزەکانی لەلایەن پرۆفیسۆر د. ئەحمەد حەمەدەمین بۆ نووسراوەو لە ئایندەیەکی
نزیکدا لە مەراسیمێکدا لە پایتەخت و شارەکانی تری کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

