دیسانەوە، دە سەربەرزبە ئەی هەڤاڵی یەكێتی
کوردستان 11:32 AM - 2023-08-28
PUKMEDIA
لۆگۆی PUKMEDIA
سەروتاری PUKMEDIA
ئاخرین جار نییە شەهیدەكان لەسەرمان دێنە جواب، ئاخرین جار نییە شەهیدەكان دەڵێن: "ئەمە حزبی خۆمانە، ئەگەر زیندووەكانیش لێی غافڵ بن ئێمە دوودڵ نین"، ئەم یەكێتییە میراتی سەدان ئازار و سەدان باری نالەباری كوردە، كە ئەم یەكێتییە سەدان گلان و پیلانی دیوە و بینی، گوشراوی ئەزموون و چڕی بەسەرهاتەكانی كۆكردووەتەوە، ئەم یەكێتییە باشترینەكانی كوردە و چاكترینەكانی كوردستانە.
ئای دەردو بەڵای دی كورد! تا خوا بە یەكێتی پاداشتی كردەوە، ئای زۆر سەركردە و رێبەر و پادشا و سوڵتانی كوردستانی بەداخەوە مردن، تا خوا بە مام جەلال جوبرانی كردەوە.
خوا دەستی بە عەبدەكانی خۆوەیەتی، چونكە بەرهەمی ئارەزو و نیيەتی خۆیەتی، دەستی بە یەكێتییەوەیە چونكە نایەوێت چیتر كورد گازەندەی عەدالەتی بۆ بكەن، دەیەوێت كورد هیچ نەبێت لەم سەدەی بیستویەكەدا، شوكرانە بژێری بن.
دەستی قەدەرە و تەمەننای بەشەرە، كە ئەم یەكیتییە بووەتە لۆگۆی كورد.
رەنجی فەرهادییە، قوڵنگی نزای هەڵگرتووە، بێستونێك نییە رایگرێت و راینەماڵێت.
جارێك لەهەكاری كاری راستەڕێ كردەوە، جارێكی تر لە ئەنفال و هەڵەبجە و سێوسێنان، لەشەڕی نەگریسی ناوخۆ دەربازی كرد و كردییە یەدەگی رۆژگارانی خۆشتر.
لە ٣١ی ئاب و گەردەلولی تۆڵە و داوی ١٦ ئۆكتۆبەر پاریزگاری لێكرد و ئەوە دوو ساڵیشە، لە خیتابی لە رێلادان و چەواشەكاری بە باق و بریق دەیپاریزێت.
هەر خۆیەتی، یەكێتییەكەی مامە، هەر خۆیەتی، یەكێتییەكەی جارانە، هی كۆن و نوێ، هی دێرین و هی زێڕین، یەك یەكێتییە، وا لەخەم رسكاوە و لە داو تۆراوە و رووی لە پێنجەمین كۆنگرەشە، هەقيیەتی بێژێ، هەمیشە سەربەرزبە ئەی هەڤاڵی یەكێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

