چاپێكی نوێی نۆڤلێتی " الأم والأبن"ـی خاتوو گەلاوێژ بەزمانی عەرەبی بڵاودەکرێتەوە
هەواڵ 09:18 PM - 2023-08-29
PUKMEDIA
نۆفلێتی" الأم والأبن"
لە ساڵیادی بەشی عەرەبی
وێب سایتی خاتوو گەلاوێژ galawzh.com، چاپێكی نوێی نۆفلێتی " الأم
والأبن"ـی خاتوو گەلاوێژ بەزمانی عەرەبی بڵاودەبێتەوە.
ئەم نۆفلێتە خاتوو گەلاوێژ
نووسیویەتی بەزمانی عەرەبی، پێشكەشی كردوە بەدایكی شیرین و خۆشەویستی و باسی لەوەكردوە زۆرێك لەشێوەی فیداكاری ودڵسۆزییەكانی
دایكی لە چیرۆكەكەدا پێوە دیارە.
ئەم نۆفلێتەی خاتوو گەلاوێژ
سەرەتا بەزمانی كوردی نووسیویەتی و هەر خۆشی كردویەتی بەزمانی عەرەبی و وەك خۆشی
باسی دەكات شاعیری ناسراو و گەورەی عیراق بەڕەچەڵەك كورد، بڵند حەیدەری پێداچوونەوەی
بۆكردووە و هانی زۆری داوە بۆ بەردوام بوون لەنووسین و هاوكات سوپاسی رەخنەگرو ئەكادیمی
ناسراو دكتۆر سەلاح ئەنباری دەكات كە بە كارەكەدا چۆتەوەو هەروەها سوپاسی تایبەتی
مامۆستا عەباس بەدری كردوە بەوەی كەهاوكاربووە لە پرۆسەی هەڵەبڕی.
مامۆستا عەباس بەدری لە پێناسەی
ئەم بەرهەمەدا نووسیویەتی: "دایك و كوڕ چیرۆكی بەشێكە لە مێژووی سیاسی گەلی
كورد...لەبەرئەوەی نووسەرەكەی كەهاوسەری سەركردەی سیاسی و رۆمانووسی مەزنی كورد
خوالێخۆشبوو مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بووە، لە تەواوی سەردەمە سیاسیە جیاوازەكانی
مامۆستای خوالێخۆشبوو ژیاوەو رازگرو نهێنی پارێزی و هاوڕێی هەمیشەیی بووەو تا
دواساتەكانی ژیانی. هەرلەبەر ئەوەیە یادەوەرییەكان لێوان لێوە لەو رووداوانەی ژیانی
ئەو پیاوە مەزنە بە هەموو مەترسیەكانیەوە تا هەوڵی تیرۆركردنی لەلایەن دەربەگەكانەوە،
ئەو دەمەی داكۆكی لە مافی جوتیاران دەكرد. وەك پارێزەرێك كە ناسرابوو بە (پارێزەری
جوتیاران)، یادەوری ئەم خاتوونە نووسەرە رووداوە
سیاسیەكانی سلێمانی و كەركوك و موسڵ و بەغدادی تیایە، لە زیندانێكەوە بۆ زیندانێكی
ترو ...هتد، هەموو ئەم رووداوانەش لە ڕوانینێكی
بەرزی ئەدەبی كۆكراوەتەوە ".
هەروەها چاوەڕوان دەكرێت لە
داهاتوویەكی نزیكدا، بە هاوكاری تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان مێزگردێك دەربارەی ئەم نۆڤڵێتە
بەڕیوە بچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

