شەهیدەکانی کەرکوک هەڤاڵی یەکێتین
کوردستان 10:04 AM - 2023-09-03
PUKMEDIA
وێنەی شەهیدان هاوكار، سەمەد، حوسێن و هەڤاڵ)
ژمارەی شەهیدەكانی رووداوە نەخوازراوەكەی كەركوك و پشێوییەكان چوار شەهیدن، كە سەرجەمیان هەڤاڵ و تێكۆشەری ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن و هۆكاری ئاڵۆزییەكانیش ململانێی سیاسی و شەڕی بارەگای حزبییە و پەنجەی تۆمەتیش بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان رادەكێشرێت.
گەنجێكی دیكەی كەركوك بەهۆی ئاڵۆزییەكانی شارەكەوە شەهید بوو، بەمەش ئاماری قوربانیان گەیشتە چوار شەهید و 15 بریندار، بەپێی ئەو زانیاریانەی كە دەست PUKMEDIA كەوتوون، هەر چوار شەهیدەكەی ئاڵۆزییەكانی دوێنێ ئێوارەی كەركوك هەڤاڵ و تێكۆشەری ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن و پەنجەی تۆمەتیش بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان رادەكێشرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی شاری كەركوك-ەوە، پەیامێكی بڵاوكردەوە و وێڕای ئیدانەكردنی رووداوەكان رایگەیاند: "كەركوكییە سەربەرزەكان شایەنی رێزی بێسنوور و خزمەتكردنێكی بەرچاون نەك بەكارهێنانیان بۆ یەكلاكردنەوەی كێشە سیاسییەكان".
"بەهیچ شێوەیەكیش قبووڵ ناكەین خوێنی گەنجەكانمان بڕژێت و لەژێر ناوی هەستی نەتەوایەتیدا یاری بە چارەنووس و ژیانیانەوە بكرێت" سەرۆك بافڵ وادەڵێت.
هاوكات لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق هاوڕابوون، لێكۆڵینەوەی ورد لە هۆكاری دروستبوونی ئاڵۆزییەكان و شەهیدبوون و برینداربوونی چەند گەنجێكی كورد بكرێت.
هەروەك سەرۆك بافڵ داواشیكرد: "تاوانبارانی شەهیدكردن و برینداركردنی گەنجانی كورد بدرێنە دادگا".
هەر لەبارەی ئاڵۆزییەكانەوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "بارودۆخی دژواری كەركوك بەهۆی شەڕكردن لەسەر بارەگای حزبی و ململانێی هێزە سیاسییەكانی ناو كەركوك درێژەی كێشاوە گەیشتە پێكدادان و بەریەك كەوتن و شەهید و برینداریش كە ئەمانە قوربانی بێباكی سیاسی و نیشتمانییە".
ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دروستبوونی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەكانی دۆخی كەركوك رایگەیاند: "بەداخەوە كێشەی بارەگایەكی پارتی لە كەركوك خۆپیشاندانی لێكەوتەوە و چەند رۆژە ئێمە هەوڵی ئەوە دەدەین كار لەسەر ئەوە بكەین چارەسەر بكرێت، بارەگایەك شایەنی دروستبونی گرژی و كێشەی نێوان كورد و عەرەب نیییە كە بەداخەوە چەندین شەهید و برینداری لێكەوتەوە".
ئەمڕۆش 3-9-2023، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە شەهید و برینداربووانی گرژی و ئاڵۆزییەكانی كەركوك پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە و وێڕای سەرەخۆشی لە كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە رایگەیاند: "داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین، بە زوویی ئەوانەی كە تەقەیان بە رووی خوپێشاندەراندا كردووە بە سزای خۆیان بگەن و روبەڕووی یاسا بكرێنەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

