مەكتەبی سیاسی: تاوانبارانی شەهیدكردنی گەنجەكانی كەركوك بەسزا بگەیەنرێن
ی ن ک 01:45 PM - 2023-09-03
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی دەستی ناهەقی لەكەركوك دەكات و ئاماژە بۆ ئەوەدەكات: "هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە لەرێگەی یاساوە دەبێت تاوانبارانی شەهیدكردنی ئەم چوار گەنجەمان بە سزای خۆیان بگەن".
دەقی پرسەنامەكە:
كەس وكاری سەربەرزی شەهیدانی دەستی ناهەقی ( كاك هاوكار ، كاك سەمەد، كاك حوسێن، كاك هەڤاڵ)
لە ناخی دڵمانەوە خەم و پەژارەمان بۆ ئێوەی دلسۆز و ئەمەكداری شاری كەركوك دەردەبڕین كە جارێكی تر ناهەقان و داخ لە دڵان دەستی رەشیان چوە رشتنی خوێنی چوار گەنجی رۆڵەی ئێوە، لە كاتێكدا ئەم گەنجانە بە بێ چەك لە پێناو بەدەستهێنانی مافەكانیان نارەزاییان دەربڕیبوو كەچی زۆر بەشێوەیەكی دڕندانەو دوژمنكارانەی پێكەوە ژیان بە گولەوەڵام درانەوە .
لەگەڵ هاوخەمیمان بۆ ئەم كۆستە، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە لەرێگەی یاساوەدەبێت تاوانبارانی شەهیدكردنی ئەم چوار گەنجەمان بە سزای خۆیان بگەن و لە خوێنی بە ناهەق رژاویان بێدەنگ و خۆش نابین .
هیوای هەرچی زووە چاك بوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین و هەموو ڕێو شوێنیكی چارەسەركردنیان لە ئەستۆ دەگرین .
لە یەزدانی مەزن داواكارین سەبوری بە ئێوەی سەربەرز ببەخشێت و رۆحی پاكی شەهیدەكانیش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات .
انالله و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

