خاتوو شاناز بۆ ئەنجومەنی مەڵبەندەکان: کار بۆ سەرخستنی پێنجەمین کۆنگرە بکەین
کوردستان 08:36 PM - 2023-09-07
PUKMEDIA
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و لێپرسراوی مەڵبەندەکان
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندەکانی رێکخستنی (سلێمانی، گەرمیان، شارەزوور، ڕاپەڕین و چەمچەماڵ)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کەرۆژی7ی9لە هۆڵی خاک سلێمانی بەڕێوەچوو، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری هەر پێنج مەڵبەندەکە، بەرچاوڕوونیدا سەبارەت بەهەلومەرجی ئێستای کوردستان و ناوخۆی حزب و ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی وەک هەوڵێک بۆ گۆڕانکاری لەپەیڕەو و بەرنامەی ئەم حزبە تێکۆشەرە و داخوازی کادران و لایەنگران و چاوەڕوانییەکان لەیەکێتی کەهەڵقوڵاوی ناو جەماوەر و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.
خاتوو شاناز وتیشی یەکێتی ناوێکی گەورەیە کەهەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە جێگای شانازی بووە و ئێستاش دەیڵێین یەکێتی نە درەنگ هاتووە و نە کەمییشی کردووە، یەکێتی خزمەتی بەرچاوی کردووە بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، پێویستە بە یەک تیم و یەک گروپ کاربکەین بۆ سەرخستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی، وتیشی لای من یەک یەکێتی هەیە کەبەهەموو توانامەوە ئەیپارێزم.
دواتر سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن، هەندێک لە ووردەکارییەکانی چۆنێتی بەڕێوەچوونی پێنجەمین کۆنگرەی بۆ هەڤاڵانی ئامادەبووی ئەنجومەنی مەڵبەندەکان خستەڕوو، وتیشی کاتێکی کەم لەبەردەستداماوە بۆ سازکردنی کۆنگرە لەگەڵ ئەوەشدا جێی دەستخۆشییە کەهێشتا ئۆرگانەکان بەردەوامن لەئیش و کاری خۆیان و جموجوڵ و جۆش و خرۆشی کادران و بەگەرمی بەدەنگەوەهاتنی تێدا بەرجەستەبووە تا کۆنگرە سەرکەوتوو بێت.
کۆبوونەوەکە بە پرسیار و پێشنیازی هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەندەکان هێندەی تر گەرموگوڕ بوو، هەمووان پەرۆشی خۆیان دەردەبڕی بۆ سەرخستنی کەرنەڤاڵی کۆنگرە.
هەر لە گفتوگۆکاندا سازکردنی ئەم کۆبونەوەیە بەگرنگ زانرا بۆ بیروڕا گۆڕینەوە و ئاگاداربوونی هەڤاڵانی مەڵبەندەکان لە بەرنامە و پلان و میکانیزمی پەیڕەوکراو بۆ سەرخستنی کارەکانی کۆنگرە، هاوکات هێنانەکایەی زەمینەی باشتر بۆ کادری حزب و پاراستنی تەبایی و یەکێتی ریزەکانی و بوژاندنەوەی رێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

