حکومەتی عیراق: حکومەتی هەرێم داهات تەسلیم ناکات
کوردستان 01:48 PM - 2023-09-08
PUKMEDIA
لۆگۆی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق
وتەبێژی حکومەتی عیراق باس پابەندبوونی حکومەتەکەی دەکات بەرامبەر هەرێمی کوردستان و رایدەگەیەنێت: "حکومەتی ھەرێم داھاتی نەوتی و نانەوتی تەسلیم نەکردووە، بەڵام حکومەتی عیراق پابەندییە داراییەکانی بەرامبەر هەرێم جێبەجێکردووە".
عیراق پابەندییە داراییەکانی بەرامبەر ھەرێم جێبەجێکردووە
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی
عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایدەگەیەنێت: "حکومەتی عیراق
سەرجەم پابەندییە داراییەکانی بەرامبەر ھەرێم جێبەجێکردووە، تا کۆتایی مانگی حوزەیران
ئەو پارانەی لە ئەستۆی ھەرێمە سێ ھێندەی پشکەکەیەتی".
وتەبێژی حکومەتی عیراق
ئاشکرایدەکات:"حکومەتی ھەرێم داھاتی نەوتی و نانەوتی تەسلیم نەکردووە"، "سەرەڕای ئەوەش حکومەتی عێراق بڕیاریداوە لێکەوتەکانی پابەندنەبوونی ھەرێم
نەخاتە ئەستۆی ھاوڵاتییان و قەرز بدەنە ھەرێم تا کێشە داراییەکان چارەسەر دەبن". جەختیشیکردووەتەوە: "پابەندبوون بە رێککەوتنەکان کورتترین رێگایە
بۆ چارەسەری کێشەکان".
حکومەتی هەرێم: بەهۆی خەرجنەکردنیی شایستەکانی هەرێـم لەلایەن بەغدا، مووچەخۆران دوو مانگە مووچەیان دواکەوتووە
حکومەتی هەرێم دابەشنەکردنی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت بۆ خەرجنەکردنیی شایستەکانی هەرێـم لەلایەن بەغدا-وە دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت،"هەرچی پێویست بووە و هەر پابەندییەک بەرامبەر حکومەتی فیدراڵ هەبێت جێبەجێمان کردووە".
حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە 6-9-2023، کۆبوونەوەی ئەنجامدا و لە راگەیەندراوێکیشدا ئاماژەی بەوەدا: "حکومەتی هەرێم بەهۆی خەرجنەکردنیی شایستەکانی هەرێـم لەلایەن بەغدا، مووچەخۆران دوو مانگە مووچەیان دواکەوتووە، لە کاتێکدا هەرێم هەرچی پێویست بووە و هەر پابەندییەک بەرامبەر حکومەتی فیدراڵ هەبێت لە چوارچێوەی یاسای بودجە و دەستوور جێبەجێی کردووە".
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتبوو: "مووچەی هەرێم لە ناو بودجەی عیراق وەكخۆی خەرج بكرێت
و بە پێی دەستوور و چوارچێوەی بنەمای یەكسانی لەبەرامبەر جێبەجێكردنی یاساكان
رەفتاری لەگەڵ بكرێت".
هەموو ئەمانە لەکاتێکدان
کە حکومەتی عیراق مووچەی مانگی 8ی دابەشکردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم مووچەی مانگەکانی 7و8ی دابەش نەکردووە و بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی دەگەڕێنێتەوە لەلایەن
بەغداوە، وتەبێژی حکومەتی عیراقیش دەڵێت: "بەغدا سەرجەم پابەندییە
داراییەکانی بەرامبەر ھەرێم جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی ھەرێم داھاتی نەوتی و نانەوتی
تەسلیم نەکردووە". هەروەها نەدانی مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ناڕەزایی
فەرمانبەرانی لێکەوتووەتەوە و داوای دابەشکردنی شایستە داراییەکانیان دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

