د. نەرمین: عیراق داوای گەڕاندنەوەی زیاتر لە 5 ترلیۆن دینار لە هەرێم دەكات
کوردستان 02:09 PM - 2023-09-10
PUKMEDIA
د. نەرمین مەعروف
لەكۆی چوار پەرلەمانتاری كورد لە لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تەنها یەك ئەندام كە لەسەر پشكی یەكێتی بوو بەشداری كۆبوونەوەی وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی كرد، ئەندامە بەشداربووەكەش دەڵێت: "بەوتەی وەزیری دارایی، هەرێم قەرزداری عیراقە".
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە پشكی یەكێتی لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگەیاند: "وەزیری دارایی لەكۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەكەمان پێی راگەیاندین، كە شایستە داراییەكانی هەرێم-مان بە زیادەوە ناردووە، چونكە مامەڵەمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بەپێی رێككەوتن بووە نەك یاسای بودجە".
د. نەرمین مەعروف راشیگەیاند: "بەپێی وتەی وەزیری دارایی لە 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی یەك لەسەر دوانزەی رێككەوتنی فیعلی لەگەڵ هەرێم كارمانكردووە، بەپێی ئەو رێككەوتنەش هەرێمی كوردستان تەنها 2 ترلیۆن و 500 ملیار دینار شایستەیەتی، بەڵام بەپێی ئامارەكان لەماوەی ئەو 6 مانگەدا حكومەتی هەرێم بەداهاتی نەوتی و نانەوتی زیاتر لە 8 ترلیۆن دینار داهاتی هەبووە، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم 5 ترلیۆن و 800 ملیار دینار بگەڕێنێتەوە بۆ حكومەتی ناوەند".
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لەسەر پشكی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: "وەزیری دارایی و ئەندامانی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوازیاربوون كێشە داراییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربكرێن و لەكۆبوونەوەكەدا كە من وەك تاكە كورد بەشداربووم، داوایان كرد، حكومەتی هەرێم پابەندبێت بە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عیراق و بەپێی یاسا كێشەكان چارەسەر بكرێن، ئێمەش لەكۆبوونەوەكەدا بەرگریمان لەمافەكانی كورد بەپێی یاسا كرد".
دوێنی 9-9-2023 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق میوانداری وەزیری دارایی عیراقی كرد سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لەكۆی چوار ئەندامی پشكی كورد لەو لیژنەیە كە بریتین لە د. نەرمین مەعروف لە فراكسیۆنی یەكێتی، د. جەمال كۆچەر لەفراكسیۆنی یەكگرتوو، د. ئیخلاس دلێمی و د. خەلیل دۆسكی لە فراكسیۆنی پارتی، بەڵام تەنها د.نەرمین مەعروف ئامادەیی كۆبوونەوەكە بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

