سەعدی ئەحمەد پیرە: ئەركی هەموانە كۆنگرەی یەكێتی سەربخەین
کوردستان 08:23 PM - 2023-09-10
دەرباز ستار
سەعدی ئەحمەد پیرە و شێخ میقداد شێخ بەهادین
رۆژی 10-9-2023، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە قەزای كەلار سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی كرد و لەلایەن شێخ میقداد شێخ بەهادین لێپرسراوی مەڵبەند و كادیرانی سنوورەكەوە پێشوازیكرا.
سەعدی ئەحمەد پیرە سەبارەت بە دۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی كوردستان بەرچاوڕونی بەهەڤاڵان دا بەتایبەتیش كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی سەبارەت بەو بڕگە دەستورییانەی كە ماف و داخوازییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی تێدا جێگیركراوە، رایگەیاند: "هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئاڕاستەی چارەسەرە كۆششەكانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەكتەبی سیاسی یەكێتی خراوەتە گەڕ بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی یاسایی و دەستوری".
هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگەیاند: "نابێت و ناكرێت حكومەتی عیراق وەك دوژمن سەیر بكرێت لەكاتێكدا كورد و لایەنە كوردستانییەكان وەزیر و پشكیان لە حكومەتەكەیدا هەیە، بۆیە دەبێت دوواجار بگەنە چارەسەر لەگەڵ بەغدا و بگەنە ئەوەی بۆچی یاسای بوجە وەكو خۆی جێبەجێ نەكراوە".
دواتر رایگەیاند: "سەرۆكایەتییەكان لە بەغدا و لایەنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان هەوڵی هێمنكردنەوەی بارودۆخی كەركوك و سنووردانان بۆ ئاژاوەكانی ناو كەركوك بدۆزنەوە تاوانبارانی ئەو جنایەتانەی كە لە كەركوك كراوە و ئەوانەشی كە لە پشتییەوەن سرابدرێن".
سەبارەت بە پرسی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی، سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت: "هەنگاوێكی بوێرانەیە، پێویستە هەموو لایەكمان هەوڵ بدەین، بە یەكگرتوویی بچینە كۆنگرە و بەیەكگرتوویی دەربچین".
لە كۆتایی دیدارەكەدا شێخ میقداد شێخ بەهادین لێپرسراوی مەڵبەند سوپاسی سەردان و بەسەركردنەوەكەی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە-ی كرد و ئاماژەی بەوەكرد كە ئەم جۆرە سەردان و بەسەركردنەوانەیان یارمەتی دەر دەبێت بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و بەرچاو روونی كادیرانی و ئەندامانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی گۆڕەپانی سیاسی و عیراق و ناوچەكە و جیهان بەگشتی، هۆیەكیشە بۆ زیاتر برەودان بەكاروبارەكانی مەڵبەندەكەمان و دەوڵەمەندكردنی ئەو بەرنامەو كارنامەیەی كە ئێمە وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دامانڕشتووە بۆ خزمەتكردنی خەڵكی ناوچەكە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

