د.نەرمین مەعروف:کورد بۆ پشکی هەرێم یەکدەنگە
کوردستان 06:09 PM - 2023-09-15
PUKMEDIA
دنەرمین مەعروف
یەکدەنگی کورد لەسەر ئاستی حکومەت و لایەنەکان لەبەغدا، سەلماندیەوە پرسی
بودجە و قوتی هاووڵاتیان پرسێکی نیشتمانییە و داکۆکی لێدەکەن، ئەندامێکی لیژنەی
داراییش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت:"وەفدی هەرێم داوای ٤ ترلیۆن و ٨٠٠ ملیار
دیناری وەک پشکی هەرێم بۆ ٦ مانگی کۆتایی ئەمساڵ لە عیراق کردووە، کە لەکۆبوونەوەی
داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق داخوازی وەفدی هەرێم یەکلا دەبێتەوە".
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIAی راگەیاند:"یەکهەڵوێستی کورد جارێکی
دیکە ئەوەی بۆ لایەنە عیراقییەکان سەلماندەوە کە پرسی بودجە و مووچەی هاووڵاتیانی
هەرێمی کوردستان پرسێکی نیشتمانییە و سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان کە نوێنەری خەڵکی
هەرێمی کوردستانن پشتگیری لێدەکەن".
"وەفدی هەرێم لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە و لایەنە عیراقییەکان داوایانکردووە
کە پشکی هەرێم بۆ مانگەکانی (٧-٨-٩-١٠-١١-١٢)ی ئەمساڵ کە مانگانە ٨٠٠ ملیار دینارە
و تێکڕا دەکاتە ٤ ترلیۆن و ٨٠٠ ملیار دینار بنێردرێت"، د.نەرمین مەعروف وایوت
راشیگەیاند:"وەفدی هەرێم و نوێنەری لایەنەکان لەبەغدا تەئکیدیان
لەوەکردووەتەوە، ئەگەر حکومەتی عیراق ئەو بڕە پارەیەیان بۆ بنێرێت، تەرخاندەکرێت بۆ
مووچە و هەوڵدەدرێت مووچەی مانگەکانی ٧و ٨و ٩ ی پێ دابەشبکرێت و بۆ مانگەکانی
داهاتووش هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا مووچە دابەشبکات".
د.نەرمین مەعروف وتیشی:"ئەگەر ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەکۆبوونەوەی یەکشەممەی داهاتوودا
بڕیار لەناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم بدات، پێناچێت هەموو ئەو بڕەی حکومەت داوایکردووە بەسەریەکەوە بینێرێت، رەنگە سەرەتا ئەو پشکە بنێرێت کە بەشی مووچەی ئەو سێ مانگەی رابردوو بکات مووچەی تێدا دابەش نەکراوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

