یەکێتی بەژمارەکانی (142, 120, 226, 134) بەشداری هەڵبژاردن دەکات
کوردستان 06:38 PM - 2023-09-16
PUKMEDIA
ناوچە جێناکۆکەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیالە وەک لیستێکی سەربەخۆ بەشداری
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەکات و لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین
و کەرکوک هاوپەیمانێتی ئەنجامداوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق تیروپشک بۆ راکێشانی ژمارەی
حزب و هاوپەیمانی و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ئەنجامداو یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و
حزبی شیوعی كوردستان کە بە ناونیشانی هاوپهیمانێتی کەرکوک هێز و ئیرادهمانه،
(تحالف كركوك قوتنا وارادتنا) بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن، لەلایەن کۆمسیۆنەوە
ژمارە 142 یان پێدرا، هاوکات لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
پارێزگای دیالە ژمارە 120ی پێدرا و لە پارێزگای نەینەواش لەچوارچێوەی
هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا ژمارە 134 پێدرا، کە هاوپەیمانییەتیەکە لە نێوان یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و حزبی ئەلرفعە_دایە، هەروەها بەپێی تیروپشکی کۆمسیۆن لە
پارێزگای سەڵاحەدین یەکێتی لە هاوپەیمانێتی جەماوەری نیشتمانی (الجماهیر الوطنیة)
بەشدارە و ژمارە 226 ی پێدرا.
هاوپەیمانیەتیەکەی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان کەلە کەرکوکە 30 کاندید لەخۆ دەگرێت.
وتەبێژی کۆمسیۆنی
هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: "بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق
134 لیست بەشداری دەکەن و کەلەنێوانیاندا 39 هاوپەیمانی 29 حزب و 66 کاندیدی
سەربەخۆهەن".
بڕیاره رۆژی 18ی 12ی2023
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ئەنجامبدرێت و کەرکوک و نەینەواو دیالە و
سەڵاحەدین کە پارێزگا جێناکۆکەکانن، هەڵبژاردنیان تێدا ئەنجام دەدرێت.
رۆژی 5-8-2023 لهپێناو پهرت
نهبوونی دهنگی كورد له كهركوك و ناوچه جێناكۆكهكان، یهكێتیی نیشتمانیی
كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان، وهك لایهنه كوردستانییهكان، هاوپهیمانێتییان
بۆ بهشداری له ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكانی عیراق له كهركوك پێكهێنا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

