شازادە بەسمە: مام جەلال كەسایەتییەكی كاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی بوو
عیراق 12:27 AM - 2023-09-17
PUKMEDIA
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و شازادە بەسمە
رۆژی 16-9-2023، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق پێشوازی لە شازادە بەسمە كچی گەلال خوشكی پادشا حسێن كوڕی گەلال پادشای پێشوتری ئوردن كرد، كە لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان.
هەر لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان شازادە بەسمە، مەزاری رابەری كۆچكردوو سەرۆك مام جەلال تاڵەبانی بەسەركردەوە و چەپكەگوڵی رێز و وەفای لەسەر گڵكۆی دانا، دواتریش لەپەڕاوی یادەوەرییەكانی مەزارەكەدا پەیامی خۆی نوسی و سەرۆك مام جەلالی بەهاوڕێیەكی بەوەفا و كەسایەتییەكی كاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی و خۆشەویست بەلای هەمووانەوە وەسفكرد.
وێستگەیەكی تری سەردانەكەی شازادەی ئوردن هاوڕێ لەگەڵ خانمی یەكەمی عیراق، بەئامادەبوونی ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی، مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكە بوو، كە لەگەشتێكدا بەنێو مۆزەخانەی پێشمەرگە و ئەنفال و بەشەكانی مۆزەخانەكەدا بەخەمەوە لەو نەهامەتیانەی دەڕوانی كەبەسەر رۆڵەكانی گەلی كورد هات لەسەردەمانی پێشودا بەدەست زوڵم و ستەمی رژێمی لەناوچوو لەسەركوت كردن و رەشبگیری تا دەگاتە شاڵاوەكانی ئەنفال و گۆڕە بەكۆمەڵەكان و كیمیاباران و قوربانیانی شەڕی تاقمی تیرۆریستی داعش.
ئەمەو بڕیارە سەردانەكەی وەفدی ئوردنی لەشاری سلێمانی ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت و چەندین سەردان و بەسەركردنەوە لەخۆ بگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

