فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوو مانگ له‌دوای مووچه‌خۆرانی عیراقه‌وه‌ن
کوردستان 11:37 AM - 2023-09-18
ئاژانسەکان
دراوی عیراقی
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ئه‌و 700 ملیار دیناره‌ی له‌به‌غداوه دێت، بۆ مووچه‌ی مانگی تهمموز (7) خه‌رج بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا پێشتر دوو په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردبوو، "پێویسته پاره‌كه‌ی به‌غدا كه 2 ترلیۆن و 100 ملیار دیناره‌و وه‌ك پشكی هه‌رێم به قه‌رز بۆ سێ مانگی داهاتووی هه‌رێم ده‌نێردرێت، بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8 و 9 خه‌رج بكرێت، چونكه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوو مانگ له‌دوای مووچه‌خۆرانی عیراقه‌وه‌ن ".
دابه‌شكردنی مووچه هاوكاتی عیراق بكرێت
فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان، دوو مانگ له‌دوای مووچه‌خۆرانی عیراقه‌وه‌ن و داواده‌كرێت پێدانی مووچه‌كانیان هاوتای مووچه‌خۆرانی عیراق بكرێنه‌وه.
د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی پێشتر به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو: "پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له‌و پاره‌یه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌لایه‌ن عیراقه‌وه به‌ده‌ستی ده‌گات، مووچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8 و 9ـی پێ دابه‌ش بكات، چونكه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان، دوو مانگ له‌دوای مووچه‌خۆرانی عیراقه‌وه‌ن".
"پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی رابردوو دابه‌شبكات تا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هاوتای مووچه خۆرانی عیراق بكرێنه‌وه" د. بڕیار ره‌شید واده‌ڵێت.
نابێت رێگه به‌پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمه له‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ده‌ینێرێت، مووچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8 و 9 دابه‌ش بكات، نه‌ك مانگه‌كانی داهاتوو و رێگه نه‌دات مووچه‌ی هیچ مانگێكی فه‌رمانبه‌ران بفه‌وتێت".
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دوێنێ 17-9-2023 به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو: "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا وه‌ك قه‌رز بۆ هه‌رێمی بنێرێت، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه كه بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8 و 9 دابه‌شی بكات و رێگه نه‌دات مووچه‌ی هیچ مانگێكی فه‌رمانبه‌ران بفه‌وتێت".
"پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ده‌ینێرێت، مووچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8 و 9 دابه‌ش بكات، ئه‌ركێتی مووچه‌ی مانگه‌كانی رابردووی پێ دابه‌ش بكات نه‌ك مانگه‌كانی داهاتوو"، زیاد جه‌بار واده‌ڵێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 17-9-2023 بڕیاریدا، بۆ سێ مانگ، مانگانه 700 ملیار دینار وه‌ك قه‌رز بۆ هه‌رێم بنێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له ساڵی ئاینده‌شدا به‌پێی یاسای بودجه پشكی هه‌رێم ده‌نێردرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

