ستران عەبدوڵڵا: لە كۆنگرەدا پرۆگرام و هەیكەلی یەكێتی دادەڕێژرێتەوە
کوردستان 03:46 PM - 2023-09-18
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتییەوە دەڵێت: "کۆنگرەی ئەمجارەی یەکێتی هیوا و ئومێد بۆ هاووڵاتییان دەگێڕێتەوە و کۆنگرە پرۆگرام و هەیكەلی حزبەکە دادەڕێژرێتەوە و دەگۆڕێت".
ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە دیدارێكی تایبەتی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستاندا کە بڕیارە ئەمشەو سەعات 7:00 پەخش بكرێت باسی كارەكانی كۆنگرە و گۆڕانكاریی نوێ لە حزبەكەی دەكات و رایگەیاند: "کۆنگرەی ئەمجارەی یەکێتی ئومێد بۆ هاووڵاتییانی کوردستان دەگێڕێتەوە و کاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دەبێت، پرۆگرام و هەیكەلی حزبەکە دادەڕێژرێتەوە و دەگۆڕێت".
"یەكێتی نیەتی نوێگەری هەیە لەكاردا و لەم كۆنگرەیەدا هەڤاڵان قسەی لەسەردەكەن، بەدیلی یەکێتی هەر یەکێتییە، چونکە لە ماوەی رابردوودا زۆر هێز هاتن و خۆیان تاقیکردەوە و وتیان دەیگۆڕین، بەڵام دواتر واقعی سیاسی دەریخست کە گۆڕانکارییەکان هەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێت" ستران عەبدوڵڵا وا دەڵێت.
ئاماژە بەوەشدەکات: "حزبی سیاسی نابێت پاشەکشە بکات لە بڕیاردان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئەو بڕیارەی کە دەیدات بەخوێن پارێزگاری لێدەکات، یەکێتی حزبێکە بەردەوام حەزی بە هاوپەیمانێتی و کاری هاوبەشە و خۆی بە بەرپرس دەزانێت و بەردەوام پارێزگاری لە بڕیارەکانی خۆی دەکات".
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی باس لەوەش دەکات: "ئەو رووداوانەی لە ماوەی رابردوودا بەسەر یەکێتیدا هات هۆکاربوو بۆئەوەی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان پاشەکشە بکات، خۆ ئەگەر بە دیدیگای یەکێتیەوە کار بکرابا زیاتر مافەکانی میللەتەکەمان دەستەبەر دەکرا و خواست و ویستی گەلەکەمان بەدیدەهات".
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ستران عەبدوڵڵا ئەوەدەخاتەڕوو: "ئەو دروشم و تێگەیشتنانەی یەکێتی، تێگەیشتن و بیرکردنەوەکانی خەڵکی کوردستانە و یەکێتی وەزیفەیەتی پارێزگارییان لێبکات بەتایبەتی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان کە لەم قۆناغە و لە داهاتووشدا لە پێشەنگی کارەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

