فراکسیۆنە کوردستانییەکان: دواخستنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە قبوڵناکەین
کوردستان 04:56 PM - 2023-09-18
PUKMEDIA
فراکسیۆنە کوردستانییەکان
فراکسیۆنە کوردستانییەکان جگە لە نەوەی نوێ لە دژی دواخستنی خوێندنەوەی سێیەم
بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامداو داوایان کرد، بە
زوتریین کات خوێندنەوەی سێیەم بۆ پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بکرێت،
هەروەها راشیانگەیاند: "قبوڵی ناکەین لەوە زیاتر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
دوابخرێت".
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا هەرێم کەمال ئاغا بە ناوی سەرجەم فراکسیۆنە
کوردستانییەکانەوە رایگەیاند: "دواخستنی خوێندنەوەی سێیەم بۆ پرۆژە یاسای بە
پارێزگابوونی هەڵەبجە بەبیانووی جیاجیا، لای فراکسیۆنە کوردستانییەکان چاوەڕوان
نەکراوبوو، لە کاتێکدا بۆ ئەو پرسە فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ سەرجەم
فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمان گفتوگۆیان کردوەو رەزامەندبوون لەسەر ئەو پرسە".
"داوا دەکەین پرسی هەڵەبجە نەخرێتە پاڵ هیچ بابەتێکی دیکە و
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بچوکترین دیارییە بۆ ئەو قوربانییە گەورەیەی کە
هەڵەبجەییەکان لە مێژوودا بۆ ئازادی و دیموکراسی عیراق داویانە، ئەمەش لە
کاتێکدایە هیچ رێگرییەکی دەستوری بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نییە و هەڵەبجە بەشێکی
گەورەیە لە پرۆسەی دیموکراسی لە عیراقدا"، هەرێم کەمال ئاغا وای وت.
دەشڵێت: "وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان داوا لە سەرجەم فراکسیۆنەکانی
پەرلەمانی عیراق دەکەین، هاوڕامانبن و بەهەموو لایەک هەوڵ بدەین بەڕەسمی لەلایەن
پەرلەمانی عیراقەوە هەڵەبجە وەک 19 هەمین پارێزگای عیراق بناسێنین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

