ستران عه‌بدوڵڵا: كۆنگره كۆده‌نگی لهبڕیارو نوێگه‌ری له‌كارو پرۆژه‌كان ده‌كات
کوردستان 06:51 PM - 2023-09-18
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا لەبەرنامەیەکی گەلی کوردستان
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی
یەکێتی لەبارەی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتییەوە دەڵێت: "کۆنگرەی ئەمجارەی یەکێتی
هیوا و ئومێد بۆ هاووڵاتییان دەگێڕێتەوە و کۆنگرە پرۆگرام و هەیكەلی حزبەکە
دادەڕێژرێتەوە و دەگۆڕێت".
ستران عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له دیدارێكی تایبه‌تی كه‌ناڵی ئاسمانی
گه‌لی كوردستاندا له باسی كاره‌كانی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی دا رایگه‌یاند:
" دروشمی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، كه بریتییه له (نوێگه‌ری له كاردا، كۆده‌نگی
له بڕیاردا)، واته یه‌كده‌نگی له‌ناو هه‌موو یه‌كێتی و نوێگه‌ری له هه‌یكه‌ل و
پرۆگرام و كار و پرۆژه‌كان، كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی یه‌كێتی ئومێد بۆ هاووڵاتییانی
كوردستان ده‌گێڕێته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان ده‌بێت ".
"دروشمی یه‌كێتی واقعییه و په‌رۆشی
چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی نیشتمانیی كوردستانه‌و دروشمه‌كانی تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی
هه‌رێمی كوردستانه، یه‌كێتی وه‌ك حزبه‌كانی تر به‌شێكه له پرۆسه‌ی سیاسی
كوردستان و بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك كارده‌كات، به‌ڵام به فیكره و تێڕوانینێكی
جیاوازه‌وه‌و دوای تێپه‌ڕاندنی توندوتیژی ناوخۆیی و جیاوازی فیكری، یه‌كێتی ده‌بێت
خۆی جیاواز بكات و زیاتر گرنگی به لایه‌نی گه‌نجان و ژنان و ئاینده سازی بدات و
ره‌وتی پێشكه‌وتنخوازی یه‌كێتی ده‌بێت نوێ بكرێته‌وه" ستران عه‌بدوڵا وای وت.
یه‌كێتی و كۆده‌نگی
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌شڵێت:
"مام جه‌لال بۆ یه‌كێتی و كوردستان و عیراقیش هێزێكی گه‌وره بوو، هه‌موو كاتیش
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌و كردووه كه بڕیار به كۆده‌نگی بێت، به‌تایبه‌ت له‌ناوخۆی
یه‌كێتی دا، دروشمه‌كانی یه‌كێتی به‌پێی سه‌رده‌م و بارودۆخ گۆڕانكاری به‌سه‌ر یه‌ت
و نوێ ده‌كرێته‌وه‌و له كۆنگره‌ی پینجهمیشدا كار له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌كه‌ین،
یه‌كێتی خۆی به ته‌واوكه‌ری هه‌موو شۆڕشه‌كانی پێش خۆی ده‌زانێت و كاتێك ده‌ڵێین
شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان واته پێشتر شۆڕش كراوه‌و ئێمه درێژهپێدهرین".
"یه‌كێتی حزبێكه بۆ باشكردنی ژیان و
گوزه‌رانی خه‌ڵك و ئه‌مه‌ش له به‌رنامه‌كانیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه، یه‌كێتی نیه‌تی
نوێگه‌ری هه‌یه له‌كاردا و له‌م كۆنگره‌یه‌دا هه‌ڤاڵان قسه‌ی له‌سه‌رده‌كه‌ن، به‌دیلی
یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتییه، چونكه له‌ماوه‌ی رابردوودا زۆر هێز هاتن و خۆیان تاقیكرده‌وه
و وتیان ده‌یگۆڕین، به‌ڵام دواتر واقعی سیاسی ده‌ریخست كه گۆڕانكارییه‌كان هه‌ر
به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كرێت و به‌دیلی یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتییه"
ستران عه‌بدوڵڵا وای وت.
كۆنگره و سه‌ركردایه‌تی
ستران عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌شی وت: "كۆنگره‌ی یه‌كێتی
بڕیار ده‌دات چه‌ند سه‌ركردایه‌تی بـێنێتهوه زیاد بكرێت یان كه‌م بكرێته‌وه ئه‌و
پێكهاته حزبییه‌ش به‌پێی پێویستی قۆناغی داهاتوو ده‌بێت و به‌و پێیه‌ش بڕیار له‌سه‌ر
مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كانیش ده‌درێت، ئه‌شبێت نوێنه‌رانی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌رنامه‌ی جیاواز پێشنیار بكه‌ن
و هه‌وڵی بۆبده‌ن په‌سه‌ند بكرێت و كاری جدی بۆ بكه‌ن".
"وه‌ك یه‌كێتی ئه‌مانه‌وێت هه‌موو
كوردستان دیموكراسی بێت به‌تایبه‌ت زۆنی سه‌وز كه سنوری ئێمه‌یه، ده‌مانه‌وێت
حزبی سیاسی هه‌بێت و پاشه‌كشه نه‌كات، بۆ ناوخۆش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و
بڕیاره‌ی كه ده‌یدات به‌خوێن پارێزگاری لێده‌كات، یه‌كێتی حزبێكه به‌رده‌وام حه‌زی
به هاوپه‌یمانێتی و كاری هاوبه‌شه و خۆی به به‌رپرس ده‌زانێت و به‌رده‌وام پارێزگاری
له بڕیاره‌كانی خۆی ده‌كات و كه بڕیارێك ده‌دات به خوێن به‌رگری لێده‌كات ".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

