هێزەکانی ٧٠: هێرشکردنە سەر خاکی هەرێم و عیراق دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە
کوردستان 10:20 PM - 2023-09-18
ئاژانسەکان
فەرماندەی هێزەکانی 70
ڕاگەیەندراوێک لەسەرۆکایەتی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی ۷۰، سەبارەت کردەوە تیرۆرستیەکەی ئەمڕۆی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت.
دەقی راگەیاندنەکە:
بەناوی سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی ۷۰ ە وە بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەکەین کە کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە شاری سلێمانی كە بوەتە هۆی شەهید بوونی سێ پێسمەرگە و برینداربوونی سێ پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری كوردستانی.
لێرەوە ڕای دەگەیەنین کە ئەم کردەوە ترسنۆکانەیە دەست درێژیەکەی ڕوونە بۆ سەر سەروەری خاکی هەرێم و عێراق دژی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و مەبەست لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە و شاری سلێمانیە بە تایبەتی، وە ئێمە وەک سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی ۷۰ وێڕای دەربڕینی هاوخەمی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ شەهیدبوونی هەڤاڵەکانمان لە دژەتیرۆری کوردستان هیوای زوو چاک بونەوەش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین، وە بۆ گشت لایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەم کردەوە تیرۆرستیە ترسنۆکانەیە بەبێ سزا تێناپەڕێت، وە داوا لە ووڵاتانی جیهان دەکەین کە هەڵوێستی جدیان هەبێت بەرامبەر بەم کردەوە تیرۆرستانەیە ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزی پێشمەرگە و گەلی کورد چەندین ساڵە پارێزەری ناوچەکە و جیهانن لە تیرۆرو تیرۆرستان لەو پێناوەشدا قوربانی گەورەی داوە هەربۆیە داواکارین لە دۆستەکانمان لە ئەمڕۆدا پاڵپشتمان بن لە بەگژدا چونەوەی ئەم جۆرە کردەوە تیرۆرستیانەدا.
وە هاووڵاتیانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە پشت بەخودای گەورە هەمووان پێکەوە ڕووبەڕووی ئەم کردەوە ترسنۆکانە و هەموو هەوڵێکی تێکدەرانە دەبینەوە کە ئامانج لێیان زیان گەیاندنە بە گەلی کورد و دەست درێژین بۆسەر خاکی کوردستان.
سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی ۷۰
۱٨ ئەیلولی ۲۰۲۳
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

