شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:بەزاندنی سەروەری خاکی عیراق رەتدەکەینەوە
کوردستان 12:00 AM - 2023-09-19
PUKMEDIA
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە راگەیەنراوێکدا بەتوندی ئیدانەی کردەوەکەی ئەمڕۆی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی سەربە ناحیەی عەربەتی پارێزگای سلێمانی دەکات و تێیدا رایدەگەیەنێت:"ووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پەلامارانە و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی بێ دیفاع لەخاکی خۆیاندا تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتیە و شێواندنی ئاسایشی ناوچەکەیە بۆیە بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە پەلامارە تاوانکارییانە دەکەین و داوا لە حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە سنورێک بۆ ئەو تەراتێنە ئاسمانیەی دەرودراوسێمان دانێن".
دەقی راگەیەنراوەکە:
ئەو هێرشە هەواییە تاوانکارییەی کەئەمڕۆ لەڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربونی چەند پێشمەرگەیەک و دژەتیرۆر، و بەزاندنی سەروەری خاکی عیراق رەت دەکەینەوە و بەپێشێلکردنێکی بەرچاوی ئەو بەڵێننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتیانە دەزانین کەپەیوەندی هاوسێیەتی نێوان وڵاتان رێک دەخات.
دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پەلامارانە و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی بێ دیفاع لەخاکی خۆیاندا تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتیە و شێواندنی ئاسایشی ناوچەکەیە بۆیە بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە پەلامارە تاوانکارییانە دەکەین و داوا لە حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە سنورێک بۆ ئەو تەراتێنە ئاسمانیەی دەرودراوسێمان دانێن، و داواش لە هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەین کە سستمی پێشکەوتووی دژەفڕینی درۆنەکان بۆ ئەو ئاسمانەمان دابین بکات کە بووەتە مەیدانی پێشبرکێی هێزە نەناسراوەکان..!!
جێی داخە کە سەرەرای شەهید کردن وبریندارکردنی هاووڵاتی بێتاوان و سوتاندنی سەدان کێڵگە و گوند و ناردنی چەندین نامەی فەرمی نارەزایی هێشتا دژە سەقامگیرانی ئارامی عیراق و هەرێم بەردەوامن لە جێبەجێ کردنی پلانە گڵاوەکانیان.
بۆ شەهید و قوربانیانی ئەم بۆردومانە سەری رێز دادەنەوێنین و سەرەخۆشی لەکەسوکارە سەربەرزەکانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

