پەرلەمانتارێک زانیاری لەسەر 700 ملیارەکە دەخاتەڕوو
کوردستان 09:46 PM - 2023-09-20
پەڕەی د.نەرمین مەعروف
كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەو بانكانەی بڕیارە قەرز بدەنە هەرێم
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەو بانكانە كۆبووەوە كە بڕیارە قەرز بدەن بە هەرێمی كوردستان و ئەندامێكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت: "بەوتەی بانكەكان پێدانی ئەو قەرزە پێویستی بە رێكاری كارگێڕییە و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانكەكانیش بڕیاریان لەوە نەداوە ئەو قەرزە سوودی لەسەر دەبێت یاخود یان نا؟".
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "رۆژی 20-9-2023، لە چوارچێوەی بەدواداچوونەكانی لیژنەی دارایی بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەران و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی، لیژنەی بەدواداچوونی كاری بانكەكان لە لیژنەی دارایی میوانداری بەڕێوەبەری بانكەكانی رەشید، رافیدەین، TBI-یان كرد، بۆ پرسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێدانی 700 ملیاری دیناری مانگانە بە قەرز بە هەرێمی كوردستان بۆ مانگەكانی 9، 10، 11".
"لە كۆبوونەوەكەدا بانكەكان ئاماژەیاندا بەوەی پێدانی ئەو قەرزە پێویستی بە چەند رێكارێكی كارگێڕی هەیە كە لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواو دەكرێن، سەبارەت بەوەی ئایا ئەو قەرزە سوودی لەسەرە یان نا؟ لەوەڵامدا وتیان: "ئەمە دەسەڵاتی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانكەكانە و هێشتا بڕیاریان لێ نەداوە، بەڵام لە بارمتەی ئەو قەرزە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ئەسپاردەیەكی هاوتای قەرزەكە لەو بانكانە دادەنێت تا كاتی گێڕانەوەی بڕی قەرزەكە لە پاكتاوی دارایی پشكی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵ یان ساڵی داهاتوو" د.نەرمین مەعروف وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

