كۆمێنتێكی كورت ...
کوردستان 10:20 PM - 2023-09-20
PUKMEDIA
بارەگای مەكتەبی راگەیاندنی یەكیتیی نیشتمانیی كوردستان
لەكاتێكدا سەروەری خاكی عیراق و سەلامەتی گەل و خاكەكەی لە هەرێمی كوردستان رووبەڕوی هێرشی دوژمنكارانە دەبێتەوە لە رێگەی بە ئامانج گرتنی فرۆكەخانەی عەربەتەوە، ئالەم كاتەدا زۆر بەڕێز كیفاح مەحمود راوێژكاری رەسمی لە هەولێر لە كەناڵی ( العربیە حدث )ەوە بەرگری لەو پێشێلكارییە زەقانە دەكات و پاساویان بۆ دەهێنێتەوە و راستییەكان دەشێوێنێت، تۆمەت بۆ هاوبەشەكانی حزبەكەی لە حكومەتی هەرێم یا حكومەتی عیراقی فیدراڵ لە بەغدا دروستدەكات .
هەروەها هەندێك دەربڕینی ناپەسەند دووپات دەكاتەوە كە نزیكە لە بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا كە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەتی گرتەئەستۆ، ئەوە هەر نەیسە تەعبیر لە رای رەسمی ئەنقەرە دەكات، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە مەحمود كفاح پێش بەیاننامە رەسمییەكەی ئەنقەرە كەوت و وەك ئەوەی ئاگای پێشتری لە پیلانەكە بوبێت.
سەیرتر ئەوەیە بۆچوونی راوێژكارێكی رەسمی لە كوردستان هەمان رای هەڵوێستێكی غەیرە عیراقی بێت بە وردەكارییەوە، لاشمان جێگای سەرسوڕمانە كەناڵێكی پرۆفیشناڵ و سەنگینی وەك ( الحدث ) روماڵی ئەم روداوە دەكات لە شوێنێكی دوور لە رودانی روداوەكە و میوانداری كەسانێكی دور لە روداوەكە و ئەوانەی راستەوخۆ پەیوەندیان بە روداوەكەوە هەیە دەكات و پەنا بۆ كەسێك دەبات كەتەنها پەیوەندی بەم روداوەوە ئەوەیە كە كوردە بەڵام بۆچوونەكانی دورە لە كوردایەتی و دەقاو دەقە لەگەڵ ئەوانەی هێرشە دوژمنكارییەكەیان بۆسەر سەروەری هەرێمی كوردستان و عیراق بەگشتی ئەنجام داوە.
پێویستە كەناڵی (الحدث) پیشەیی بوونی خۆی بپارێزێت و پەیامنێرەكەیان لە بڵاوكردنەوە و دەرخستنی بڵاوكراوەی رەسمی كەسانی تر بە دووربگرن لە رێگەی هەندێك میوان كە لەبەلاش سینگدەردەپەڕێنن بۆ (كیفاحێكی غەیرە مەحمود) و بێ پاساو ئامادەن بۆ چەپڵە لێدان بۆ دوژمنكارانی سەر وڵاتەكەیان و هەلهەلە لێدان بۆیان ..
پەیوەندییەكانی مەكتەبی راگەیاندنی یەكیتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

