قوباد تاڵەبانی: هەوڵی یەكێتی زانایان بۆ نەهێشتنی توندڕەوی لەبیرناكەین
کوردستان 11:58 AM - 2023-09-21
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی
بەبۆنەی یادی 53 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتییەكە و مامۆستایانی ئاینی دەكات و رایدەگەیەنێت: "هیوادارین یەكێتیی زانایان و مامۆستایانی ئایینی پێداگرتر لە رابردوو هەوڵ بۆ نەهێشتنی توندڕەوی و چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتییەكان بدەن".
دەقی پەیامەكە:
بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی
تەنفیزی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
مامۆستایانی ئایینی پایەبەرز
بەبۆنەی یادی 53 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا رۆڵی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و مامۆستایانی ئایینی بەرز دەنرخێنم لە پەرەپێدانی میانڕەوی و گیانی و لێبوردەیی و كلتوری پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان هەموو پێكهاتەكانی كوردستان.
لەم قۆناغەشدا كە زیاتر لە هەر كاتێكی دیكە گەلەكەمان پێویستیی بە بەهێزكردنی میانڕەویی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی هەیە، هیوادارین یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و مامۆستایانی ئایینی بەڕێز پێداگرتر لە رابردوو هەوڵ بۆ نەهێشتنی توندڕەوی و چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتییەكان بدەن، بە دڵنیاییەوە مێژوو ئەم هەوڵە گرنگ و جێی بایەخەتان لەبیر ناكات.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

