ستران عەبدوڵڵا: کۆنگرەی یەکێتی کاریگەری لەسەر هەرێم و عیراق دەبێت
کوردستان 09:10 PM - 2023-09-21
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی باس لە بەرێوەچونی رێکارەکان و ئامادەکارییەکان بۆ پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی دەکات و دەڵێت: "کۆنگرەی یەکێتی کاریگەری لەسەر هەرێم و عیراق دەبێت و لە پێنجەمین کۆنگرەدا دەسەڵاتی زیاتر دەدرێت بە سەرۆک بافڵ".
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی بەشداری لە بەرنامەی پانۆرامای کەناڵی کوردسات رایگەیاند: "کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکانی یەکێتی زۆر بە دیموکراسییانە بەڕێوەچوو، کەئەمەش بەشێکە لە سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتی و لە پێنجەمین کۆنگرەدا دەسەڵاتی زیاتر دەدرێت بە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی".
"بەهەوڵی سەرۆک بافڵ و سەرکردایەتی نوێی یەکێتی بۆ یەکەم جارە کۆنگرە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و سەرۆکی یەکێتی بەربەستەکانی بەردەم بەڕێوەنەچونی پێنجەمین کۆنگرەی لابرد و دەبێت هەوڵ بدرێت هەموو و حزبە سیاسییەکانی هەرێم لەکاتی خۆیدا کۆنگرە ئەنجام بدەن و نوێگەری بکەن"، ستران عەبدوڵڵا وای وت.
دەشڵێت: "ئەم کۆنگرەیەی یەکێتی هەڤاڵانە و دیموکراسیانە و سەرکەوتوانە بەرێوەدەچێت و بۆ هەموو یەکێتی دەبێت و لەم کۆنگرەیەدا جەختدەکرێتەوە لەسەر کۆدەنگی لە بڕیاردان لەسەر کۆی پرسە گرنگەکان".
حزوری سەرۆک بافڵ لەبەغدا پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە
ستران عەبدوڵڵا لەبارەی سەردانەکانی سەرۆک بافڵ_ەوە بۆ بەغدا دەڵێت: "حزوری یەکێتی لەبەغدا و بەتایبەت سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پەیوەندی بە ژیان و بژێوی خەڵکی کوردستانەوە هەیە، کەلەئێستادا چەقی بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان لەبەغدایە و دەبێت لەبەغداوە داوای مافەکانی کورد بکرێت".
"یەکێتی لەهەموو هەلومەرجێکدا دەرگای گفتوگۆی کراوەیە بۆ هەموو لایەنەکان، بۆ ئاشتی و پێکەویی هەموو هەوڵێک دەدات و لەدوای ئەم کۆنگرەیەش لەو هەوڵانە بەردەوام دەبێت، خەڵکی کوردستانیش وریا و بە ئاگان کەپێویستە سەرجەم لایەنەکانی هەرێم یەک دەنگ و یەکگرتوو بن، بەتایبەت بۆ چونە بەغدا و داکۆکی لەمافەکانی کورد"، ستران عەبدوڵڵا وای وت.
یەکێتی بە رۆحیەتێکی گەنجانە بەڕێوەدەچێت
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی وتیشی: "پلانی پێنجەمین کۆنگرە نوێ کردنەوەی یەکێتی و هێنانە پێشەوەی گەنجان و ژنانە بۆ ناو ئۆرگانەکانی یەکێتی و ئەمەش وادەکات هەر حزبێکی سیاسی نوێ ببێتەوە، یەکێتی لەگەڵ ئەوەی حزبێکی مێژووییە، حزبێکیشە بۆ ئایندە و هەیکەلی نوێی یەکێتی جێگای گەنجان و تێکۆشەرانیشی تێدایە و وادەکات یەکێتی بە رۆحێکی گەنجانە بەڕێوەبچێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

