سەرۆكی یەكێتی لە كوردستان بڵێسەی كۆنگرە و لە بەغداش كۆششی سیاسی جۆشدەدات
کوردستان 01:30 PM - 2023-09-22
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ سەركردەی لایەنە عیراقییەكان كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكاندا پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت و پرسی تەواوبوونی رێكارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی تاوتوێ كرد، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت: "سەرۆك بافڵ پێی راگەیاندین هەمیشە لەبەرگری گەلدابین و سەنگەری داواكارییەكانی خەڵك چۆڵ نەكەین".
سەرۆك بافڵ پشتیوانی خۆی بۆ فراكسیۆنی یەكێتی دووپات كردەوە
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكەمان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی، دەستخۆشی لە هەوڵەكانمان كرد كە لەماوەی رابردوودا لەپێناو خەڵكی كوردستان ئەنجاممان داون".
"سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ فراكسیۆنەكەمان دەربڕی و داوای لێكردین، هەیشە لەسەنگەری بەرگری خواستەكانی خەڵكدابین و ئەركمانە كە بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەگەڵ فراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمان هەماهەنگی بكەین و لە بەرژەوەندی هەڵەبجەییەكان تێبپەڕێنن" دیلان غەفور وادەڵێت.
كۆنگرەو خزمەت
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەرێمی كوردستان بڵێسەی جەژنی كۆنگرەی داگیرساندووە و لە بەغداش كۆششە سیاسییەكانی لەپێناو خزمەتی خەڵك درێژەپێدەدات.
لە چەند رۆژی رابردوودا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە سەركردەی لایەنە عیراقییەكان و باڵیۆزی وڵاتان لە عیراق كە پێكهاتوون لە نوری مالكی، سەید عەمار حەكیم، هادی عامری، حەیدەر عەبادی، فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق، رەییان كلدانی، ئەحمەد جەبووری (ئەبو مازن)، قەیس خەزعەلی، هەروەها باڵیۆزان ئێریك شۆڤالیێ، ستیڤن چارڵس هیچن و پێی راگەیاندن: "پێویستە پشك و قوتی خەڵكی هەرێمی كوردستان تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان نەكرێت و بەزووترین كات كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێن".
پرسی هەڵەبجە و هێرشی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت و شایستە داراییەكانی هەرێم تەوەرەی سەرەكی كۆبوونەوەكان بوون
لەبارەی پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەشەوە سەرۆكی یەكێتی بە سەركردە عیراقییەكانی راگەیاند: "بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستكەوتێكی بچوكە بۆ ئەو قوربانییە گەورەیەی هەڵەبجەییەكان لەپێناو عیراقێكی دیموكراسیدا داویانە و پێویستە لایەنە عیراقییەكان لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان ئەو پرسە لە بەرژەوەندی هەڵەبجەییەكان كۆتایی پێبهێنن.
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكانی سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ سەركردەی لایەنە عیراقییەكان و باڵیۆزی وڵاتان هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت بوو، لەوبارەیەشەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند: "هێرشەكان بۆسەر خاكی هەرێم بەزاندنی سەروەری خاك و ئاسمانی عیراقە و پێویستە هەموو لایەك یەكدەنگ بن و رێگربن لە دووبارە نەبوونەوەی ئەو هێرشانە، هەروەها داوای لەباڵیۆزانی فەرەنساو بەریتانیا كرد وەك ڕابردوو پشتیوانی گەلی عیراق بن".
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەوڵەكانی بۆ عیراقێكی سەقامگیر و ئارام بۆ گەلی عیراق بە گشتی و رەواندنەوەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین كۆبوونەوەی گرنگ و سەركەوتووی لەگەڵ سەركردەی لایەنەكان و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق و باڵیۆزی وڵاتان لە بەغدا ئەنجامدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

