ساڵیادی کۆچی دوایی شکۆی نیشتمان لە سلێمانی و بەغدا و نەجەف دەکرێتەوە
کوردستان 12:51 PM - 2023-09-23
PUKMEDIA
لۆگۆی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
بۆ
ئەمساڵ، ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال (شکۆی نیشتمان)، جیاواز لە ساڵانی
رابردوو دەکرێتەوە و بڕیارە مەڕاسیمەکە بە دانانی تاجە گوڵینە لە سەر مەزاری مام
لە سلێمانی دەستپێبکات و لە نەجەف کۆتایی
بێت، ئەمە جگە لەوەی کورتە فیلمێک لەبارەی ژیانی سەرۆک مام جەلال ئامادەکراوە و لە
رۆژانی دواتردا نمایش دەکرێت.
باڵیۆز
د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە سایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئامادەکارییەکانمان بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال بەکۆتا گەشتووە و
یادەکە لە سلێمانی و بەغدا و نەجەف دەبێت، ئەمە جگە لەوەی لە رۆژی 10ـی ئۆکتۆبەر، کورتە فیلمێک لەبارەی ژیانی سەرۆک مام
جەلال لە سلێمانی نمایش دەکرێت".
"رۆژی 3ـی ئۆکتۆبەر کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی کۆچی دوایی سەرۆک مام
جەلال، سەرەتای مەراسیمەکە بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری مام لە دەباشان
دەستپێدەکات کە لەلایەن سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلالەوە مەراسیمەکە بەڕێوەدەچێت، پاشانیش
هەمان رۆژ سەعات 4ـی پاشنیوەڕۆ، مەراسیمێکی شایستە لە بەغدا لەژێر چاودێری
سەرۆک کۆماری عیراق کە سەرکردە عیراقییەکان بەشدار دەبن و وتاریان دەبێت
بەڕێوەدەچێت"، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وادەڵێت.
وتیشی:
"هەر لە چوارچێوەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دا، دامەزراوەی سەرۆک
جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحر لعلوم، سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی 4ـی ئۆکتۆبەر لە نەجەف دیدارێک کە چەند پانێڵیک لەخۆدەگرێت سازدەکەن، تێیدا چەند توێژینەوەیەک لەبارەی سەرۆک مام جەلال دەخرێنەڕوو".
سەرۆک مام جەلال، یەكەم سەرۆك كۆماری
عیراق و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمایی كوردستان بوو، رۆژی 17-12-2012 بەهۆی
تێكچوونی باری تەندروستییەوە لە بەغداوە رەوانەی ئەڵمانیا كرا بەمەبەستی وەرگرتنی
چارەسەری پزیشیكی و بەداخەوە رۆژی 3-10-2017، دڵە گەورەكەی لەلێدان كەوت و كۆچیی
دوایی كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

