خێڵی حهمه.. ئهو تاوانه گهورهیهی راستی تیرۆرستانی ئاشكراكرد
کوردستان 02:48 PM - 2023-09-23
PUKMEDIA
شەهیدانی یەکێتی
ئەمڕۆ 22 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی پۆلێك پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كە لەگوندی خێڵی حەمەی ناوچەی شارەزوور لەلایەن گروپی تیرۆرستی ئەنسارولئیسلامەوە لە تاوانێكی دژ بەمرۆڤایەتیدا شەهیدكران و دوای شەهید كردنیان دوور لە هەموو بەهایەكی مرۆڤایەتی و یاساو رێسا ئاسمانییەكان تەرمەكانی ئەو تێكۆشەرانە شێوێندران، لەساڵیاد و بیرەوەری ئەوكارەساتە كەسوكاری شەهیدانی خێڵی حەمە ئەوبیرەوەرییە تاڵە لە دەرونیاندا ماوەتەوەو دەمێنێتەوە لەم رۆژەشدا پەیمانی درێژەپێدانی خەباتی شەهیدە تێكۆشەرەكانیان بۆ خەڵكی كوردستان بۆ لەناوبردنی تیرۆر دووپاتدەكەنەوە.
رێكخراوی تیرۆرستی ئەلقاعیدە بۆ دۆزینەوەی پێگەیەك بۆ هێزە پەرتەوازەكانیان بارودۆخی ئەوكاتەی هەرێمی كوردستانیان قۆزتەوە بۆ بەدییهێنانی مەرامەكانیان و ناوچەی هەورامانیان كردە حەشارگەی تیرۆرستییان و گروپی تیرۆرستی (جوند الاسلام) یان دامەزران دواتریش ناوی خۆیان گۆڕی بۆ (ئەنسارولئیسلام) بە ئامانجی دامەزراندنی ئیمارەتێك هاوشێوەی تاڵیبانی ئەفغانستان.
لە روّژی 23 ی ئەیلولی ساڵی 2001 كە دەگاتە 12 رۆژ دوای هێرشەكانی 11 ی سێبتەمبەری ئەمریكا گروپی تیرۆرستی بەناو ئەنسارولئیسلام لە گوندی خێڵی حەمەی ناوچەی شارەزوور لە ناكاو لە سێ لاوە پەلاماری هێزی پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیاندا، كە لەوناوچە كە جێگیركرابوون دوای بەرگرییەكی قارەمانانەی ئەو پێشمەگانە 15 چەكدرای ئەو گروپە تیرۆرستەیان كوشت و لەئەنجامدا پوڵێك پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شەهیدكران، دوای روداوەكەش ئەوگروپە تیرۆرستییە دەستیان بەسەر گوندەكەدا گرت و چەندین تاوانی تری دژ بەمرۆڤایەتییان ئەنجامدا، كەمتر لە 2 ساڵ تارمایی ترس وتۆقاندنی كردەوەكانی ئەوگروپە تێرۆرستییە تێكشكێنران و لە چوارچێوەی جەنگی دژی تێرۆرستاندا لەگەڵ پڕۆسەی ئازادی عیراقدا بەوپێیەی كوردیش بەشێكبووە لە بەرەی دژە تیرۆر لە رێگەی بۆردومانی موشەكی هێزەكانی هاوپەیمانان لە دەریای ناوەڕاستەوە ئاراستەی حەشارگەكانی ئەو گروپە تیرۆرستییە كراو هێزی پێشمەرگە هەڵمەتی لە ناوبردنی بنكەو بارەگاكانی ئەوتیرۆرستانەی دەسپێكردو ناوچە كە پاكرایەوە لە تیرۆرستان و جارێكی دیكە ژیانی ئاسایی بۆ خەڵكی ناوچە كە دوور لە هەڕەشەكانی تیرۆرستان گەرێندرایەوە.
لە ئێستاشدا گروپی تیرۆرستی داعش بە هەمان ئایدۆلۆجیای ئەو گروپە تیرۆرستە هەڕەشەن بۆ سەرئاسایش و ئارامی كوردستان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

