سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە سەندیکای پارێزەرانی عیراق دەکات
عیراق 10:13 AM - 2023-09-25
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار
کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەندیکای پارێزەرانی عیراق
سەرۆک کۆماری عیراق لەدیدارێکیدا لەگەڵ یەکێتی پارێزەرانی عەرەبیدا رایگەیاند:"سەرۆکایەتی کۆمار ئەرکی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسا و بەدواداچوون بۆ کەیسەکانی دەستگیرکراوان و بەندکراوەکانی گرتوەتە ئەستۆ".
د.لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ یەکشەممە 24-9-2023، لە کۆشکی بەغدا، پێشوازیکرد لە سەرۆکی گشتی سەندیکای پارێزەرانی عەرەبی، بەڕێز عەبدولحەلیم عەلام و شاندی یاوەری، بە ئامادەبوونی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی عی راق، خاتوو ئەحلام ئەللامی.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی کۆبوونەوەی نائاسایی نوسینگەی یەکێتی پارێزەرانی عەرەبی لە بەغدا کرد، کە بۆ یەکەم جارە لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆبوونەوەکە و بەدیهێنانی ئامانجە خواستراوەکان کە لە بەرژەوەندی ڕێبازی یەکێتیەکە و ڕۆڵی لە پتەوکردنی دادپەروەری، هەروەها پیرۆزبایی لە سەندیکای پارێزەرانی عیراق کرد بەبۆنەی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنیانەوە.
هەروەها، سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی عیراق ئەمڕۆ بەخۆیەوە دەبینێ، کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بووە لەسەر ڕاکێشانی وەبەرهێنەران و پەرەپێدانی جوڵەی گەشەپێدانی ئابووری.
بەڕێزیان ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆمار ئەرکی ئامادەکردنی پڕۆژە یاساکانی لە ئەستۆ گرتوو، و پڕۆژە یاساکانی، ئەنجومەنی باڵای ئاو، پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، پڕۆژە یاسای ئەنجومەنی فیدراڵی، هەموارکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشی هەڵوەشاوەی شۆڕش سەبارەت بە کشتوکاڵ، هەموارکردنی یاسای ماددەی هۆشبەرەکان و ئەوانی دیکە و بەدواداچوونی کەیسەکانی دەستگیرکراو و دەستبەسەرکراوان گرتۆتە ئەستۆ.
سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان عیراق و یەکێتی پارێزەرانی عەرەبی کرد لە کەیسە یاسایی و دادوەرییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی لەم بوارەدا، ئاماژەشی بە ڕۆڵی گرنگی پارێزەران کرد کە بەرپرسیارێتی یاسایی و کۆمەڵایەتی گەورەیان لەئەستۆ دایە.
لەلایی خۆیانەوە، ئەندامانی وەفدەکە، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانیکردنی بەغدا و دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆمار و جەختیان لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەی نائاسایی نوسینگەی یەکێتی پارێزەرانی عەرەبی لە بەغدا، بۆ یەکەم جار لە ماوەی سێ دەیەدا،گەڕانەوەی عێراق بۆ ڕۆڵی ئاسایی خۆی پشتڕاست دەکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

