سه‌رۆك كۆمار پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ده‌نێرێته په‌رله‌مان
عیراق 01:03 PM - 2023-09-25
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌پێناو راپه‌راندنی زیاتری كاره یاساییه‌كان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عیراق، چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، له‌ناویشیاندا پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵییه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش ده‌ڵێت:"په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه رێككه‌وتنی سیاسی ده‌وێت".
دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی له‌ده‌ستووردا هاتووه
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"له‌ده‌ستوری عیراقدا هاتووه، كه‌پێویسته ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی دابمه‌زرێت، به‌ڵام له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا و له‌خوله‌كانی پێشوودا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دابمه‌زرێنێت".
"دروستكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و چه‌ند ئه‌نجومه‌نێكی تر كه له‌ده‌ستووردا ئاماژه‌یان پێدراوه، رێككه‌وتنی سیاسی لایه‌نه‌كانی له‌ناو په‌رله‌مان ده‌وێت، تا ئێستاش ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌بووه"، كاروان یاروه‌یس وایوت.
د. له‌تیف ره‌شید: پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی گرنگه
د. له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پارێزه‌رانی عه‌ره‌بی دا رایگه‌یاند:"پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی، گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان هه‌یه و ده‌توانێت چاودێربێت به‌سه‌ر یاساكانی په‌رله‌مانه‌وه".
ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی چاودێری یاساكانی په‌رله‌مان ده‌كات
ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌هه‌وڵی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی فیدراڵیدایه، كه زۆرێك له وڵاته‌كانی جیهان كاری پێده‌كه‌ن.
عه‌لی ته‌میمی شاره‌زای یاسایی به‌سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی به‌وپێیه‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی تێدا ده‌بێت، ده‌توانێت سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ی كه په‌رله‌مان ده‌ریده‌كات وردبینی بۆ بكات و رایبگرێت".
"هه‌ر وڵاتێك دیموكراسی تێدا بێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بوونی ده‌بێت تێیدا، چونكه پرۆژه یاساكه ورده‌كاری زۆری تێدایه و زۆربه‌ی وڵاته‌كانی جیهان به‌كاریده‌هێنن"، عه‌لی ته‌میمی وایوت.
پێویسته سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامان ده‌نگ به پرۆژه یاساكه بده‌ن
به‌پێی ماده‌ی 65ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق، پێویسته ئه‌نجومه‌نێكی دادوه‌ریی كهپێشی ده‌وترێت (ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی) دابمه‌زرێت، كه پێكهاتووه له نوێنه‌رانی هه‌رێم و پارێزگاكان، هه‌یكه‌ل و ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌یاسا رێكده‌خرێت و پێویسته سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی پێبده‌ن.
ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی كه ئه‌ركی چاودێریكردنی پرۆژه‌كانی په‌رله‌مانه، بۆ ئێستای عیراق زۆر گرنگه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه ئاماده‌كراوه و بڕیاره بنێردرێته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری، ئه‌مه‌ش لهكاتێكلدایه له‌خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌ماندا چه‌ند جارێك پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی نێردراوه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان دروستنه‌كراوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

