ئاگادارییەك لە دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی-یەوە
کوردستان 01:35 PM - 2023-09-25
PUKMEDIA
لۆگۆی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئاگاداری ئەوكەسانە دەكاتەوە كە كارتی بانگهێشتنامەیان بۆ بەشداریكردن لە مەڕاسیمی شەش ساڵەی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال لە بەغدا و دیداری نەجەف پێگەیشتووە، تكایە لەماوەی سێ رۆژی داهاتوودا پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن كە لەسەر كارتی بانگهێشتنامەكە هەن، بەمەبەستی تەرخانكردنی تكتی فڕۆكە و شوێنی مانەوە لە نەجەف.
هەر لەوبارەیەوە پێشتر باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "ئامادەكارییەكانمان بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال بەكۆتا گەیشتووە و یادەكە لە سلێمانی و بەغدا و نەجەف دەبێت، ئەمە جگە لەوەی لە رۆژی 10ـی ئۆكتۆبەر، كورتە فیلمێك لەبارەی ژیانی سەرۆك مام جەلال لە سلێمانی نمایش دەكرێت".
"رۆژی 3ـی ئۆكتۆبەر كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، سەرەتای مەڕاسیمەكە بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری مام لە دەباشان دەستپێدەكات كە لەلایەن سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلالەوە مەراسیمەكە بەڕێوەدەچێت، پاشانیش هەمان رۆژ سەعات 4ـی پاشنیوەڕۆ، مەراسیمێكی شایستە لە بەغدا لەژێر چاودێری سەرۆك كۆماری عیراق كە سەركردە عیراقییەكان بەشدار دەبن و وتاریان دەبێت بەڕێوەدەچێت"، سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی وادەڵێت.
وتیشی: "هەر لە چوارچێوەی ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال دا، دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحر لعلوم، سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی 4ـی ئۆكتۆبەر لە نەجەف دیدارێك كە چەند پانێڵیك لەخۆدەگرێت سازدەكەن، تێیدا چەند توێژینەوەیەك لەبارەی سەرۆك مام جەلال دەخرێنەڕوو".
دەقی ئاگادارییەکەی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

