وتەبێژی کۆنگرە: سەرۆکی یەکێتی کاتی زیاتر بەئەندامانی کۆنگرە دەدات
کوردستان 02:14 PM - 2023-09-30
PUKMEDIA
تەلار لەتیف
پەسەندکردنی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە بەردەوامی
هەیە و وتەبێژی کۆنگرەش دەڵێت: "هەر دەنگۆیەک لەبارەی دروستبونی کێشە لەناو
کۆنگرەدا هەبێت، دوورە لە راستییەوەو کۆنگرە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت، هەروەها
لەلایەن سەرۆکی یەکێتییەوە کات دراوە بە ئەندامانی کۆنگرە بۆ ئەوەی زۆرترین گفتوگۆ لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆوە بکەن".
تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەبەر ئەوەی لە 13 ساڵی رابردوودا
پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە پەسەندنەکراوە، بۆیە لەلایەن
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە زۆرترین کات دراوە بە ئەندامانی کۆنگرە بۆ
ئەوەی، ماددە بە ماددە گفتوگۆی چڕ و وردی لەبارەوە بکەن و پێشنیارەکانیان بخەنەڕوو".
"سێ یەکی پەیڕەوی ناوخۆ، لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە پەسەند کراوەو کارکرد
بەردەوامە بۆ پەسەندکردنی ماددەکانی دیکە، چونکە ئەندامانی کۆنگرە مافی خۆیانە
کاتی زیاتریان هەبێت بۆ ئەوەی گفتوگۆی وردتر لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆوە بکەن، راستەوخۆش
دوای پەسەندکردنی سەرجەم ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ دەستبە رێکارە تەکنیکییەکان بۆ
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکرێت"، تەلار لەتیف وای وت.
وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی دەشڵێت: "هەر دەنگۆیەک لەبارەی
دروستبونی کێشە و ناکۆکی لەناو کۆنگرە هەبێت، دوورن لە راستییەوەو کۆنگرە زۆر
بەباشی بەڕێوەدەچێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

