قوباد تاڵەبانی: لەمڕۆوە یەکێتی دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە ئاواتی بۆ دەخوازرا
کوردستان 06:51 PM - 2023-10-01
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی
قوباد
تاڵەبانی، پەیامێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: "بەبۆنەی کۆتاییهاتنی
سەرکەوتووانەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە هەموو
هەڤاڵان و تێکۆشەرانی یەکێتی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و لایەنگران و جەماوەری
دڵسۆزی یەکێتی دەکەم، لە ئەمڕۆ بە دواوە یەکێتی دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە چەندین
ساڵە هەموو یەکێتییەکان و کوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن".
دەقی پەیامەکەی
قوباد تاڵەبانی...
بەبۆنەی
کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزبایی
لە هەموو هەڤاڵان و تێکۆشەرانی یەکێتی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و لایەنگران و
جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی دەکەم.
پیرۆزبایی
لە هەردوو هەڤاڵی تێکۆشەر، کاک کۆسرەت رەسوڵ و هێرۆ خان دەکەم کە بە حەق لەلایەن کۆنگرەوە
وەک سەمبولی باڵای یەکێتی دیاری کران.
پیرۆزبایی
لە براو هاوڕێ و سەرۆکم هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەم کە بەکۆی دەنگ وەک سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا.
پیرۆبایی
لەهەڤاڵ و برای تێکۆشەرمان کاک شێخ جەعفەر دەکەم کە وەک بەرپرسی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە
باڵاکانی یەکێتی هەڵبژێردرا..
پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵانی
سەرکردایەتی نوێی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە بەڕێوەبردنی یەکێتی
بەو جۆرەی کە لە ئاست چاوەڕوانی ئەندامان و جەماوەری یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکی
کوردستاندا بێت.
دەمەوێت
لێرەوە، لەدڵەوە سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێشوو بکەم، کە پێکەوە قۆناغێکی
سەخت و راگوزەرمان تێپەڕاند.
جێی
خۆیەتی سوپاسی یەک بە یەکی ئەندامانی کۆنگرە بکەم کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی
ئازایانە و بەوپەڕی متمانە بەخۆبوونەوە بەشدارییەکی چڕوپڕ و کەم وێنەیان کرد لە دەوڵەمەندکردنی
پەیڕەو پرۆگرام و راپۆرتەکانی کۆنگرە و جارێکی دیکە سەلماندیانەوە یەکێتی حیزبی
کادرانی پێگەیشتوو و تێگەیشتووە.
لە
ئەمڕۆ بە دواوە یەکێتی دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە چەندین ساڵە هەموو یەکێتییەکان و
کوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە شایستەی ئەو رووبارە خوێن
و فرمێسکە بێت لەپێناویدا رژاوە. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت وەکچۆن هیوا و ئومێدی خەڵکی
ستەملێکراوی کوردستان بوو، ببێتەوە بە هیوای و ئومێد و پشت و پەنای کۆمەڵانی خەڵکی
کوردستان و متمانە بۆ هاوڵاتییان بگەڕێنێتەوە. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت سیاسەت و
حکومڕانی لە کوردستان و عێراق بخاتەوە سەر راستەڕێی خۆی.
کۆنگرەی
پێنجەمی یەکێتی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بوو. سەرکەوتوو بوو لەوەدا کە خوێنی تازە و گەنجان
و ژنانی بە رێژەیەکی باش هێنایە ناوەندی بڕیاردانەوە و بەمەش دەرگای هیوای بەڕووی
کادر و ئەندامانی یەکێتیدا کردەوە کە ئەگەر چالاکتربن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا
دەتوانن خۆیان لە بەرزترین ئاستی بڕیاردانی یەکێتیدا ببیننەوە. سەرکەوتوو بوو لەوەدا
کە یەکێتییە دڵسۆزەکان پەراوێز ناخرێن و هەموومان پێکەوە بڕیارمانداوە خزمەتکاری
هاوڵاتیان بین بێجیاوازی ناوچەیی و ئینتیمای حیزبی و ئاینی. سەرکەوتوو بوو لە داڕشتنی
بناغەیەکی پتەو بۆ سیاسەتی یەکێتی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و نێودەوڵەتیدا.
ئێستا
هەمووان چاودێری هەنگاوەکانی یەکێتی دوای کۆنگرەی پێنج دەکەن. هەربۆیە بەرپرسیارێتی
سەرکردایەتی نویی یەکێتی لە هەموو کات قورسترە و دەبێت لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدابن.
دڵنیام یەکێتی لە دوای کۆنگرەی پێنجەوە بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەتوانێت
لە ئاست چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئەندامان و جەماوەری یەکیتیدا
بێت. دڵنیام یەکێتی لەمەودوا بە سەرکەوتنی گەورەتر روحی سەرۆک مام جەلال و شەهیدەکانمان
شاد دەکات و سەری کەسوکاری شەهیدان و هەڤاڵان و ئەندامانی یەکیتی بەرزتر دەکاتەوە.
قوباد
تاڵەبانی
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

