چلەی ماتەمینی شەهید نیاز دەرگەڵەیی بەڕێوەچوو
کوردستان 04:54 PM - 2023-10-07
PUKMEDIA
چلەی ماتەمینی شەهید نیاز دەرگەڵەیی بەڕێوەچوو
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 7-10-2023 چلەی ماتەمینی پێشمەرگەی دێرین نیاز دەرگەڵەیی لە رانییە بە ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە هەڤاڵان و دۆستان و خزمان بەرێوەچوو.
مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد و پاشان لەلایەن ئامادەبوانەوە تاجە گوڵینەی رێز و وەفا لەبەردەم پەیکەری شەهید نیاز دەرگەڵەیی دانرا و لەمەراسیمەکەدا سرودێک لەلایەن پەیمانگای هونەرە جوانەکانی رانییەوە پێشکەش کرا.
ئەحمەد زرار لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتی لە وتارێکدا باسی رۆڵی شەهید نیاز دەرگەڵەیی، لە شۆڕشی نوێ و درێژە پێدانی خەباتی تا دواساتی شەهیدبوونی لەسەر رێبازەکەی مام جەلال کردوو رایگەیاند: "ئەمڕۆ بەڕێزەوە لەبەردەم وێنە و پەیکەری شەهید نیازدا وەستاوین و رێز لە وەفا و خەبات و دڵسۆزی دەگرین".
وتیشی: "شەهید نیاز دەرگەڵەیی هەڤاڵێکی تێکۆشەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە و لەهەر شوێنێک یەکێتی ئیشی پێی بوبێت، نیاز دەرگەڵەیی ئاماددە بووە، شەهید نیاز هەموو ئامانجی خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە گشتی و دەڤەری راپەڕین بوو بە تایبەتی، هەتا دوا هەناسەشی هەر لەو پێناوەدا تێکۆشاوە".
پاشان لوقمان وەردی لە مەراسیمەکەدا وەک نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "شەهید نیاز دەرگەڵەیی زیاتر لە 40 ساڵ تەمەنی خۆی بۆ ئازادی میللەتەکەی تەرخانکرد، کەبەداخەوە 40 رۆژ پێش ئێستا بەدەستی غەدر و تیرۆر شەهید کرا".
ئەوەشی وت: "وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازش لە خوێنی هیچ کادر و پێشمەرگە و فەرماندەیەکمان ناکەین، کەبەدەستی غەدر و تیرۆر شەهید بکرێت، وەک قەڵایەکی بەهێز لەپشت هەڤاڵەکانمانەوە دەوەستین، هەروەک چۆن سەرۆک بافڵ_یش لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا وتی: (ئێمەی یەکێتی تەنها سەربۆ خودا دادەنەوێن و بەس)، ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت، کەیەکێتی وەک قەڵایەکە لە پشت هەمومانەوەو سازش لە خوێنمان ناکات".
دواتر لەلایەن ئارام قادر خەبات وێنەیەکی تایبەتی شەهید نیاز دەرگەڵەیی پێشکەش بە خانەوادەکەی کرا و لەوتەیەکیشیدا وتی: "دۆڵی خانەقا و رەواندز و باڵەکایەتی و دەرگەڵە و سۆران، شاهیدی نەبەردییەکانی شەهید نیازن _ن و ئێمەش ئەو شاهیدییە دەدەین کە شەهید نیاز دەرگەڵەیی هەموو هەوڵێکی بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکی ئەم دەڤەرە بووەو لەو پێناوەدا هەوڵیداوە".
ئاماژەی بەوەش کرد: "شەهید نیاز لەتەمەنێکی زۆر گەنجێتیدا پەیوەندیی بە ریزەکانی پێشمەرگەوە کردوەو بەو تەمەنە کەمەوە جێدەستی لە نەبەردییەکانی پێشمەرگەدا دیاربووە، بەشێوەیەک لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی دیکەیدا هاتوونەتە شاخ، گڕوتینێکی تریان بە پێشمەرگەکان دا، ئەمەش مایەی شانازییە بۆ خانەوادەکەی و خزم و دۆستانی و هەڤاڵانیشی، ئەمڕۆش بەڕێزەوە یادی شەهید نیاز دەرگەڵەیی دەکەینەوەو بەڵێن دەدەین لەسەر رێبازەوکەی بەردەوام بین".
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا وتاری بنەماڵەی شەهید نیاز دەرگەڵەیی لەلایەن کوڕەکەیەوە خوێندرایەوەو پاش بەخێرهاتنی میوانان سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد، کە هەمیشە وەک قەڵایەک لە پشتیان بوەو بەڵێنیدا کەوەک بنەماڵەکەیان لەسەر رێبازی شەهید نیاز بەردەوام بن و خزمەت بە گەل و نیشتمان بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

