سەرۆک بافڵ بۆ ئەندامانی سەرکردایەتی: خزمەتی کوردستان بکەن
کوردستان 04:42 PM - 2023-10-08
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال
تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی نوێ، یەکەمین
کۆبوونەوەی خۆی وەک دەستپێکی کارەکانی لەدوای پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان سازکرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا
کە لەهۆڵی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، سەرۆکی یەکێتی پیرۆزبایی
لە هەڤاڵانی نوێی سەرکردایەتی کرد و
جەختی لەوەکردەوە کە هەمووان
وەک یەک تیم و لەپێناو راپەڕاندنی ئەرکە چارەنووسسازەکاندا کاربکەن و خزمەتی
کوردستان بکەن.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا
سەرۆکی یەکێتی رۆڵی هەڤاڵانەی عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی و
هەڤاڵ دلێر سەیدمەجیدی لە سەرخستنی کارەکانی کۆنگرە بەرزنرخاند و رایگەیاند، بە ئەوپەڕی
رێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێوەی تێکۆشەرە سەرەتاییەکان دەڕوانین و شانازیتان
پێوەدەکەین.
هەروەها سەرۆک بافڵ بەناوی
ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە سوپاسی هەڤاڵانەی کۆمسیۆنی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی کرد کە
سەرکەوتووانە ئەرکەکانیان بەجێگەیاندووە و لەبەرامبەریشدا راپۆرت و دۆکیومێنتە پەسەندکراوەکانی
کۆنگرەیان پێشکەشی سەرۆک بافڵ کرد.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەی
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیدا، ئەرکە حزبی و رێکخراوەییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت
لە پابەندبوون بە ژیان و گوزەرانی خەڵک و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرایەوە کە
کاری لەپێشینەی سەرکردایەتی دەبێت، بڕیاریشدرا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
سبەینێش ٩ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

