یەکەم کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەڕێوەچوو
کوردستان 10:22 PM - 2023-10-10
PUKMEDIA
کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی
ئەمڕۆ ١٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە دەباشان بەڕێوەچوو .
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند: "ئەمڕۆ رۆژێكی گرنگ بوو، یەكەم كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بوو دوای پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی، گرنگییەكەی لەوەدابوو كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 10/10 سەردانی ژمارەیەك لەو هاوڕێ و هەڤاڵانەمان كرد كە لەبەر هەر هۆیەك بووبێت نەیانتوانیوە بەشداریی پێنجەمین كۆنگرە بكەن، سەردانەكانیش بۆ لای هەڤاڵان راسپاردەیەكی گرنگی كۆنگرەیە و بەردەوامیش دەبین و تەواوی ئەو هەڤاڵانە بەسەردەكەینەوە كە پێمانوایە پێویستە لە بارودۆخ و ژیانیان ئاگاداربین. وتیشی: لە سەردانەكانماندا بۆ لای هەڤاڵان عومەر فەتاح، سامان گەرمیانی و شۆڕش ئیسماعیل، بەرچاوڕوونیمان دایە هەڤاڵان لەبارەی ئیشوكارەكانی ئەم قۆناغەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە ئەو هەڤاڵانە؛ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشێكە لە ژیانیان چ لە شاخ چ لە شار و لە خەباتی نهێنیشیاندا".
سەبارەت بە قۆناغی داهاتووش، وتەبێژی یەكێتی، رایگەیاند: "ئاشكرایە كە دوو هەڵبژاردنی گەورە لەپێشمانە، ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق و پەرلەمانی كوردستان، بۆیە یەكێتیی ناو یەكێتی و كۆكردنەوەی هەموو تواناكان زۆر پێویستە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان".
لەبارەی ناوەرۆكی یەكەم كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لە دوای پێنجەمین كۆنگرەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتی: "لە كۆبوونەوەكەدا باسی زۆر شتی گرنگ كرا، لە گرنگترینیان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و چۆنێتی ئامادەكارییەكانی یەكێتییە بۆ ئەو هەڵبژاردنە گرنگە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا، ئەركی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بەپێی پسپۆڕییان بۆ بوارە جیاجیاكان دیاریدەكرێت، جگەلەوەش هەیئەتێك هەڵبژێردراوە كە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە راپۆرتێك ئیشوكاری مەڵبەند و مەكتەب و دامودەزگاكانی یەكێتی دیاریدەكات و مەكتەبی سیاسیش لە راپۆرتەكە و چۆنێتی ئیشوكارەكانیان ئاگاداردەكرێتەوە، كە چ گۆڕانكارییەك پێویستە بۆ ئەم قۆناغ و بارودۆخە بەشێوەیەكی گشتی".
لەبارەی ئەركی داهاتووی یەكێتی لە بەغدا، وتەبێژی یەكێتی، ئەوەی خستەڕوو كە «یەكێتی، هەمیشە ئامادەیی هەبووە لە بەغدا، هەمیشە كاریكردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بەتایبەتیش ئەو كێشانەی راستەوخۆ پەیوەندییان هەیە بە ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و مووچەخۆرانەوە، پێویستیشە بەوشێوەیە لەگەڵ بەغدا مامەڵەبكرێت كە نابێت دوودڵ بین، نابێت وەها شتێك بە مەترسیی بزانین لەسەر هەرێم كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و خانەنشینانمان لە رێگەی كارت لە بانكەكانەوە دابەشبكرێت، بەپێچەوانەوە دەبێت سوودوەربگرین لە پەیوەندییە بانكییەكان و پەرەی پێبدەین و كارێك بكرێت هەر كەسەو كارتی خۆی هەبێت و مووچە لەكاتی خۆیدا وەربگرێت و ژیانی مسۆگەربێت».
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

