دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەشداری و ئامادەكاریی كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی دەكات
کوردستان 04:47 PM - 2023-10-11
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
رۆژی 11-10-2023، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە پ. ی. د. محەمەد حەسیب، سەرۆكی زانكۆی كۆیە و ئەنجومەنی زانكۆ كرد.
لەو دیدارەدا بڕیارەدرا رۆژی 28-4-2024، سێیەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی نەوت لەسەر پاشماوەكانی نەوت و گاز و كاریگەری لەسەر ژینگە، لە شاری كۆیە ببەسرێت و دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بە شێوەیەكی كارا بەشدار و ئەمادەكار دەبێت.
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەیەكی رۆژنامەوانیدا بە میدیاكانی وت: "ئەم كۆنفڕانسە لەبارەی ریسایكلكردن و كەمكردنەوەی پاشماوەكان و تەكنەلۆژیای گەڕاندنەوەی پاشماوە و چارەسەركردنیان و پاشماوەی چالاكییەكانی بیرهەڵكەندن و بەرهەمێنانی غاز و پاڵاوتنی نەوت دەبێت".
سەرۆكی زانكۆی كۆیەش وتی: "سوپاسی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی دەكەین هاوكار و هاوبەشمانن لە چالاكییەكاندا و رۆڵی بەرچاو دەگێڕن"، وتیشی: " سێیەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت چەندین ئامانج لە خۆدەگرێت بۆ باشتركردنی پرۆسەی كۆنتڕۆڵكردن و چارەسەركردنی پاشماوەكان".
لایەنە بەشدار و ئامادەكارەكانی بەستنی سێیەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، زانكۆی كۆیە، زانكۆی بەسرە، زانكۆی میزۆری بۆ زانست و تەكنەلۆجیا- رۆڵا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكە باڵیۆز د. محەمەد سابیر بە گرنگییەوە باسی لە رۆڵی سەرۆك مام جەلال كرد لە دانانی بەردی بناغە و دروستكردنی زانكۆی كۆیە كە ئەمڕۆ هاوكات بوو لەگەڵ یادی دانانی بەردی بناغەی زانكۆی كۆیە 20 ساڵ لەمەوبەر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

