سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتیوانی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات
کوردستان 12:48 PM - 2023-10-12
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
پێشوازی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە وەفدی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیكرد لە وەفدێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا.
لەدیدارێكدا گۆڕانكاریی و پێشهاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكانی هەرێم، عیراق و ناوچەكە تاوتوێكران و جەخت لە رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ نەهێشتنی بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی بەتایبەت لەنێوان هەولێر و بەغدا كرایەوە بەجۆرێك دەستوور و گفتوگۆ بناغەی پەیوەندییەكان بن.
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر كۆی هاوكێشەكان هەڵوەستەیكرد و ئاماژەی بە بەردەوامیی هەوڵە ئەرێنی و یاساییەكان كرد بۆ چارەسەكردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و عیراق و رایگەیاند: "هەر پرسێك پەیوەست بێت بە ژیانی خەڵك و مووچەوە داوامانكردووە دووربخرێتەوە لە ناكۆكییە سیاسییەكان، بۆ ئەوەش چەندین میكانیزمی پێویست خراونەتەڕوو تاوەكو ئەم كێشەیە لە بنەڕەتەوە چارەسەربكەین و بە یاسا ماف و ژیانی خەڵكی هەرێم مسۆگەر بكەین".
سەبارەت بە پرسی رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، سەرۆك بافڵ وەفدی میوانی بەرچاوڕوونكرد و بەربەستەكانی بەردەم ئەم هەنگاوە نیشتمانییەی خستەڕوو، جەختیشیكردەوە كە ئیرادەیەكی بەهێز هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم كێشەیەشدا تاوەكو بە هاوكاریی هاوپەیمانەكانمان هێزێكی نیشتمانی و تۆكمە بونیادبنێین، یەكێتیش پشتیوانیی تەواو لە سەرخستنی ئەم ئامانجە نیشتمانییە دەكات بە شێوەیەك یەكسانی و دادپەروەریی تێدا رەچاوبكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

