یه‌كێتی به‌دوورخستنه‌وه‌ی حزب ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌هێزده‌كات
کوردستان 04:29 PM - 2023-10-14
PUKMEDIA
دورخستنەوەی دەستی حزب لەدەسەڵاتی دادوەری
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ حكومڕانیه‌كی ته‌ندروست له‌هه‌رێمی كوردستان ئامانجێتی ده‌ستی حزب له‌حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دووربخاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت و دادگاكان بڕیاره دروسته‌كان بده‌ن و نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری حزبه‌وه، هه‌روه‌ها باری لاری حكومه‌تیش له‌رووی ئازادییه‌وه راستبكاته‌وه.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دیداری مێری دا رایگه‌یاند:" ده‌مانه‌وێت
بۆ داهاتوو زۆر سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و وابكه‌ین ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ریی به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆبن و دووربن له حزبایه‌تی، خۆشبه‌ختانه ئه‌مه
له سلێمانی هه‌یه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت به‌هێزتری بكه‌ین و په‌لیش بۆ ناوچه‌كانی دیكه
بكێشێت".
دەسەڵاتی دادوەری ناکۆکییەکانی زیاتر کردووە
فریاڵ عەبدوڵڵا ئەندامی
سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA راگەیاند: "دەستوەردانی
حزبی کاریگەری خراپی لەسەر حکومڕانی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی دادوەری دروستکردوەو
پێویستە دەستی حزب دوربخرێتەوە لە حوکمڕانی، چونکە ئەو دەستوەردانە ناکۆکی نێوان
لایەنەکانی تۆختر کردوەتەوەو واشی کردووە، کە هاووڵاتیان متمانەیان بە دەسەڵاتی
دادوەری نەمێنێت".
"ئەگەر
بەراورد بکەین لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری لە عیراق و هەرێم، دەبینین لەعیراق دەسەڵاتی
دادوەری زۆر سەربەخۆیانەتر کار دەکات و نەچۆتە ژێر کاریگەری هیچ حزب و لایەنێک، هەر
ئەمەشە وای کردووە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بە چاوێکی دادپەروەرانە هاوڵاتیان لێی
بڕوانن و تەواوی بڕیارەکانی وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، بەڵام لە هەرێم ئەوەی لە ماوەی
رابردوودا بینرا دەسەڵاتی دادوەری کەوتبووە ژێر کاریگەری حزبێکی دیاریکراو‌و ئەمەش
کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بۆ هەرێم لێکەوتەوە"، فریاڵ عەبدوڵڵا
وای وت.
سەربەخۆبونی دادگاکان پرۆسەی سیاسی پێش دەخات
سەربەخۆبونی دادگاکان
کە سەرۆک بافڵ جەختی لێدەکاتەوە هەڵوێستێکی گرنگە و کاریگەری لەسەر هەیمەنەی
حکومەتی هەرێم دەبێت و دەبێتە بەرەوپیشچونی پرۆسەی سیاسی، چونکە بەداخەوە هیچ کەسێک
باوەڕی بە دادگاکان نەماوە بەهۆی دەستێوەردانی حزبی.
باڵامبۆ محەمەد ئەندامی
خولی پێش‌ویی پەرلەمانی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA راگەیاند: "پێویستە لایەنەکانی
دیکەش وەک یەکێتی هەڵوێستیان هەبێت لە دورخستنەوەی دەستی حزب لە حکومەت و دەسەڵاتی
دادوەری، بۆ ئەوەی ئەو هەڵەیەی لە رابردودا
کراون دووبارە نەبنەوەو رێگە نەدەن رووی گەشی هەرێمی کوردستان لەوە زیاتر لەکەدار
ببێت".
"بەشێک
لە ناکۆکی نێوان لایەنەکانی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەو بڕیارانە دەگەڕێتەوە کە دەسەڵاتی
دادوەری لەژێر هەیمەنەی حزبدا دەریانکردووە، بەڵام ئەرکی هەموو لایەکمانە دەسەڵاتی
دادوەری لەهەرێمی کوردستان بخەینەوە سەر رێگە راستەکەی خۆی و دووری بخەینەوە لە دەستی
حزب"، باڵامبۆ محەمەد وا دەڵێت.
ئەندامەکەی خولی پێش‌ویی
پەرلەمانی کوردستان ئەوەش دەڵێت: "دەستوەردانی حزبی لەکاروباری دادگاکان وای
کردووە بێ متمانەیی لەنێوان کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەسەڵاتی دادوەری دروسببێت، وەک
ئەوەی لەرابردوودا رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان دەستگیرکران و بە بیانووی جیاجیا
سزایان بەسەردا سەپێنرا و ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوەو
ناوبانگی هەرێمی لەکەدار کرد".
یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان هه‌میشه باوه‌ڕی ته‌واوی به‌سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌و پێیوابووه پێویسته هه‌رێمی كوردستان ببێته
نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی ئازادی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی بۆ عیراق و ناوچه‌كه، له‌و
روانگه‌یه‌شه‌وه هه‌وڵی جدی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی حزب له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی
دووربخاته‌وه‌و دادگاكان بتوانن به‌ئازادانه بڕیار بده‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه
دروسته‌یه كه رووی گه‌شی هه‌رێمی كوردستان نیشانی جیهان ده‌دات و ئه‌و چاوانه‌ی
له‌چه‌ند ساڵی رابردوو له‌سه‌ری بوون لای ده‌بات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

