وەستا رەسوڵ: لە 16ی ئۆكتۆبەردا یەكێتی شەڕی سێ دەوڵەتی كرد
کوردستان 01:45 PM - 2023-10-16
PUKMEDIA
وەستا رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "لە 16ی ئۆكتۆبەردا ئێمە شەڕی سێ دەوڵەتمان دەكرد، ئێمە بەشەڕ شكاین، هەندێك هێزی تریش قوچاندیان".
وەستا رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی پێشووی هێزەكانی میحوەری چواری كەركوك لەشەش ساڵەی شەهیدانی 16ی ئۆكتۆبەردا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە 16ی ئۆكتۆبەردا دەوڵەتانی عیراق و توركیا و ئێران لەدژمان شەڕیان دەكرد".
"ئێمە لە 16ی ئۆكتۆبەردا شەڕی سێ دەوڵەتمان دەكرد، بەشێوەیەك عیراق سوپاكەی پڕكردبوو لە چەك و هێز لە دژمان، چونكە شەڕەكە عیراق بە تەنها نەیكرد، بەڵكو شەڕی عیراق و ئێران و توركیا بوو لە دژمان، فەرماندەی هەرسێ وڵاتەكە لەناو خورماتوو جڵەوی شەڕەكەیان دەكرد" وەستا رەسوڵ وادەڵێت.
وتیشی: "لە 16ی ئۆكتۆبەردا ئێمە بەشەڕ شكاین، پارتیش بەهەڵهاتن شوێنەكانیان رادەستی سوپا و حەشدی شەعبی كرد، ئەوەش ئەو جیاوازییەیە كە پێویستە خەڵكی هەرێمی كوردستان بزانن كە كێ شەڕی كرد و شەهیدی داو كێش هەڵهات".
ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەردا تێدەپەڕێت، كە حەشدی شەعبی و سوپای عیراق بەپیلانی ناوخۆیی و دەرەكی هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەی بەشیر و دوای چەند سەعاتێك بەرگریی، 38 پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شەهیدبوون و 104 پێشمەرگەی دیكەش بریندار بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

